بە گوشاری حیزبی ماڵپەڕی دوواڕۆژ دادەخرێت

بە گوشاری حیزبی ماڵپەڕی دوواڕۆژ دادەخرێت

ئەڤرۆ نیۆز، عەزیز هەورامی:

دوای چوارساڵ دەستپێکردنی کارکردنی ماڵپەڕی دوواڕۆژ فاروق مەلا مستەفا گەورە بازرگانی سلێمانی دادەخرێت، ڕۆژ نامەنوسێکی ئەو دەزگایە دەڵێ، باس لە گوشاری یەکێتی دەکرێت بۆ داخستنی ئەو دەزگایە.

ڕۆژنامەنوسێکی دەزگای دوواڕۆژ لە سەرەتای دەستپێکردنی وەشانی لەگەڵ ئەودەزگا ڕاگەیاندنە کاردەکات نەی ویست ناوی بڵاوبکەینەوە، بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕاگەیاند:” لە شەوی ڕابردووەوە ماڵپەڕی دوواڕۆژ بەفەرمی ڕاوەستێندرا و 50ڕۆژنامەنوس نان بڕاوکران بەبێ ئەوەی هیچ ڕونکردنەوەیەکمان پێبدەن. ڕۆژنامە نوسەکە دەڵێ:” دوو هۆکار دەبینین لە وەستانی ماڵپەڕی دوواڕۆژ یەکەم خەراپ ئیدارەدانی دەزگای دواڕۆژ و دووەم گوشاری حیزبی .

ناوبراو ئاشکرای دەکات، ڕادیۆی دوواڕۆژ دەمێنێتەوە جگە لەوەی ڕۆژانە یەک گەشتی هەواڵی دەبێت تەواوی ڕۆژ مۆزیک دەبێت.

کۆمێنتا تە