داعش هه‌ڵۆ نوری عه‌لی به‌ پێنچ ده‌فته‌ره‌ و 50 وه‌ره‌قه‌ ئازاد ده‌كات

داعش هه‌ڵۆ نوری عه‌لی به‌ پێنچ ده‌فته‌ره‌ و 50 وه‌ره‌قه‌ ئازاد ده‌كات

112

 

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌وامی:

 

 

زیاتر له‌ مانگێك ده‌بێت تیرۆرستانی داعش له‌ كوڕێكی خه‌ڵكی ناحیه‌ی وارماوه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای شاره‌زوور ده‌فڕێنن و له‌ كاتی ڕۆشتنی بۆ ماڵی خه‌زورانی له‌ جه‌له‌ولا له‌ سه‌ر ڕێگاكه‌یان داعش بازگه‌ی فڕاندنی هاوڵاتیانی دانابوو هه‌ڵۆ نوری عه‌لی و 8 هه‌سی كه‌ی ناو كۆسته‌ره‌كه‌ ده‌فڕێندرێن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر 4 ده‌فته‌ر دۆلار و ئۆتۆمبێلێكی ده‌بڵ نیسان ئازادیانكرد.

 

نوری عه‌لی باوكی هه‌ڵۆ ئه‌و كوڕه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش فڕێندراوه‌، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی وت، پاش گفتوگۆیه‌كی زۆری نێوان ئێمه‌ و چه‌كدارانی داعش، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كوڕه‌كه‌میان ئازادكرد، گفتوگۆكه‌مان له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌بوو ته‌نها ئه‌وانیش ده‌یان توانی ته‌له‌فۆن بكه‌ن چونكه‌ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی ئه‌وان كاتێك بۆمان ده‌هات ده‌رنه‌ده‌كه‌وت تاوه‌كو ئێمه‌ بتوانین ته‌له‌فۆنیان بۆ بكه‌ینه‌وه‌.

 

نوری عه‌لی ده‌شڵێ، كوڕه‌كه‌میان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ چوارده‌فته‌ر دۆلار و بردنی سه‌یاره‌كه‌ی شه‌خسی خۆم كه‌ باییی 150 وه‌ره‌قه‌ بوو ده‌بڵ نیسانی مۆدیل2008 بوو، كۆی گشتی ده‌كاته‌ 5 ده‌فته‌ر و 50 وه‌ره‌قه.

باوكی هه‌ڵۆ ده‌ڵێ، كوڕه‌كه‌م ته‌ندروستی خه‌راپه‌ و خواردنی كه‌میان پێ داوه‌ و له‌ ژێر زه‌وی به‌ندیانكردبوو له‌و ڕۆژه‌ی گیراوه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌ربووه‌، ڕۆژی نه‌بینیوه‌ له‌ ناوچه‌ی نارین له‌ گه‌رمیان خۆم ڕۆشتم و پاره‌كه‌م ڕاده‌ستی چه‌كداره‌كه‌ی داعش كرد، پێ وتم دوور كه‌وه‌ له‌م ناوچه‌ پاش كه‌مێكی تر كوڕه‌كه‌ت به‌دووا دا دێت.

 

 

تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ چڕی سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، هاوڵاتیانی سڤیل ده‌فڕێنن و به‌پاره‌یه‌كی زۆر ئازادیان ده‌كه‌ن و سه‌دان هه‌زار دۆلار داهاتیان له‌و ڕێگه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتووه‌.‌

کۆمێنتا تە