سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی پێنجوێن ئاشكرابوو

سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی پێنجوێن ئاشكرابوو

 
ئه‌ڤرۆ نیوز، عه‌زیز هه‌ورامی:

 

 

له‌ قه‌زای پێنجوێن سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی به‌ فراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بوه‌ته‌وه‌، قایمقامی قه‌زاكه‌ ده‌ڵێ به‌ سه‌ر پێنچ زۆندا دابه‌شكراوه‌، له‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردن و وه‌ساندنی ڤایرۆسه‌كه‌ین.

زانا ڕه‌حمان قایمقامی پێنجوێن بۆ ئه‌ڤرۆ نیوز گوتی:” ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ فراوانی له‌ قه‌زاكه‌مان بڵاو بوه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ 55 هاوڵاتی سنوورمان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، پێشبینی ده‌كه‌ین خه‌ڵكانێكی زۆریش تر توشبوبێتن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و گوتی:” پێنجوێن دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر پێنچ زۆندا بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت به‌ فراوانی پشكنین بۆ هاوڵاتییان بكرێت و ده‌رمانڕێژی ته‌واوی شاره‌كه‌ بكه‌ین.

قایمقامی پێنجوێن زیاتر زانیاریدا و گوتی:” ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌هۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تێكه‌ڵ بوونی هاوڵاتییانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كاسب كارانی ئێرانی سه‌رچاوه‌ی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناكه‌ن بۆ قه‌زاكه‌مان.

قه‌زای پێنجوێن هاوڵاتییان زۆرینه‌یان به‌ جووتیارییه‌وه‌ خه‌ریكن و ئێستاش وه‌رزی پێگێشتنی وه‌رزی كشتووكاڵه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین ڕه‌چاوی ئه‌و جووتیارانه‌ بكه‌ین بتوان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بڕۆن به‌سه‌رده‌م به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانیانه‌وه‌، زانا ڕه‌حمان وای گوت.

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ تیمی ته‌ندروستی له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ نه‌ماوه‌ هیچ ڕێكارێكی ته‌ندروستی له‌ مه‌رزه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش هۆكاربووه‌ بۆ بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

شۆفێرێكی بارهه‌ڵگری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ نه‌ی ویست ناوی بڵاو بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌ڤرۆ نیوز گوتی:” ئێمه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ڕۆینه‌ ناو خاكی ئێران بۆ باركردنی كاڵاكان و زۆر به‌ ئاسایی و به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك له‌گه‌ڵ كاسب كاران و بازرگانانی ئێرانی مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین.

له‌ قه‌زای پێنجوێن له‌ لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بنیات ندراوه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌ته‌واوه‌تی ته‌واو ده‌بێت و ڕاده‌ستی كه‌رتی ته‌ندروستی قه‌زاكه‌ ده‌كرێت.

کۆمێنتا تە