له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا داعش 9 هاوڵاتی فڕاندووه‌

له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا داعش 9 هاوڵاتی فڕاندووه‌

62

ئه‌ڤرۆ نیۆز عه‌زیز هه‌ورامی:

دۆخی ئه‌منی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری نائارامه‌ به‌هۆی ئه‌و جووڵه‌ زۆری چه‌كدارانی تیرۆرستانی داعش هه‌یانه‌، له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا 9 هاوڵاتی سڤیلیان فڕاندووه‌ یه‌ك هاوڵاتیشیان گوله‌ باران كردووه‌، به‌رپرسێكی باڵای پارتی ده‌ڵێ، دووای بۆردوومانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستان جارێكی تر داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

ئه‌كبه‌ر حیده‌ر جێگری به‌رپرسی لقی 15ـی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆز ده‌ڵێ، تیرۆرستانی داعش مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت 200 بۆ 300 چه‌كداریان له‌ ده‌وروبه‌ری خانه‌قین هه‌بێت و به‌ شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ی پارتی زانی له‌ 5 چه‌كداره‌وه‌ بۆ 15 چه‌كدار دابه‌ش بوون و كاری تیرۆرستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

ئه‌كبه‌ر حیده‌ر ده‌شڵێت، چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش بازگه‌ داده‌نێن له‌ سه‌ر ڕێگاكان هاوڵاتی سڤیل و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌فڕێنن،له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو 7 هاوڵاتیان فڕاند یه‌ك له‌ ڕفێندراوه‌كانیان شه‌هید كرد چاره‌نووسی 6 كه‌سه‌كه‌ی تر دیار نییه‌، یه‌كێك له‌و ڕفێندراوانه‌ ئه‌ندامی پارتییمانه‌ و كاتێك ناسنامه‌ی حیزبییه‌كه‌یان لێ گرتووه‌ وتویانه‌ ئه‌مه‌ له‌ كافره‌كانه‌.

ناوبراو ده‌ڵێ، له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو دووهاوڵاتی تر كه‌ بران له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش فڕێندراون، ئه‌وانیش چاره‌نوسیان نادیاره‌، له‌پێشتر هاوڵاتییان ده‌فڕاند داوای پاره‌یان ده‌كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئازاد كردنی به‌ڵام بۆ ئه‌م 9 هاوڵاتییه‌ی فڕاندوویانه‌ تا ئێستا داوای هیچ پاره‌یه‌كیان نه‌كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازاد كردنیان.

 به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی زانیاری زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێ، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو هاوپه‌ییمانان هێرشی كرده‌ سه‌رمۆڵگه‌ی تیرۆرستان له‌ناوچه‌كه‌ به‌گشتی تیرۆرستان هیچ چالاكییه‌كی تیرۆرستیان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌م هه‌فته‌وه‌ به‌ چڕی چالاكی تیرۆرستییان ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، به ‌ئه‌مریكا و عێراق ده‌ڵێن ئێمه‌ ماوین چالاكی تیرۆرستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

کۆمێنتا تە