هه‌ڵه‌بجه: ئیجرائاتی توند بۆخۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین ده‌روازه‌ی لاوه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه، حكوومه‌تی خۆجه‌ی هه‌ڵه‌بجه، بڕیاریانداوه ته‌واوی درگا لاوه‌كییه‌كان و ته‌واوی ئه‌وڕێگایانه بگرن هاوڵاتیانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات تێداهاتوچۆده‌كه‌ن.
حه‌مید بارام به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ بیاره به ماڵپه‌ڕی ئه‌ڤرۆ نیۆز ده‌ڵێ، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێ بیاره زیاتر له 5 درگای قاجاغچییه‌تی نێوان باشووری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه دامانخستوون، وه ته‌واوی ئه‌و ڕێگایانه‌ی هاوڵاتیانی سه‌رسنوور هاتوچۆی یه‌كتری ده‌كه‌ن دامان خستوون، ڕێگه ناده‌ین هیچ هاتوچۆیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی سنوورمان له په‌تای كۆرۆنا به‌دووربێت.
زیاتر له 50 هاوڵاتی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ورامان له ژێرچاودێری وردی پزیشكیدان، بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ ڕاده‌گیرێن.
ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی وت:” ڕێكاری ته‌واوی ته‌ندروستییمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی 40 قه‌ره‌وێڵه‌ی له هه‌ورامان تایبه‌ت كراوه به سه‌نته‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌ر هاوڵاتێكی سنووره‌كه له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ماوه‌ی 14 ڕۆژ ڕاده‌گیردرێت، 24 سه‌عات پزیشك له‌گه‌ڵیانه.
ئازاد مسته‌فا ده‌ڵێ:” پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین درگای بازرگانی لاوه‌كی و ڕێگای لاوه‌كی هاتووچۆی هاوڵاتیان هه‌یه، پێشتر هاوڵاتیانی سنووره‌كه به‌هۆی خزمایه‌تییه‌وه به‌رده‌وام سه‌ردانی یه‌كتریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا هه‌موو درگاكان داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه،وتیشی:” داوا له ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكارمان بن له‌وه‌ی هه‌ر هاوڵاتێك له وڵاتی ئێرانه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بكه‌ن، هاوكاربن له ڕێگه‌گرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سنووره‌كه‌مان، هه‌رهاوڵاتێكی ناوچه‌كه‌ش ئاگاداربووله‌وه‌ی كه‌سێكی نزیكی له ئێرانه‌وه‌هاتووه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی قاجاغه‌وه نه‌هاتووه‌ته نه‌خۆشخانه، ئه‌وه پێوه‌ندی به هێڵی گه‌رمه‌وه بكات تاوه‌كو تیمه‌كان بێن و بیبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا.
ده‌نگۆی تۆماركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه به درۆ ده‌خرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، زیاتر وتی:” ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تۆماركرابێت، ته‌واوی ده‌نگۆكان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر ڕاگه‌یاندێك و هاوڵاتێك له ڕێگه‌ی شۆسیال میدیاوه پڕوپاگه‌نده بڵاو بكاته‌وه ڕوبه‌ڕوی یاسای ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران،كیانووش جه‌هان پوور به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، له ئێران تازه‌ترین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه، 978 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، وه 54 كه‌سیان مردوون،174 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێ هێشتووه،له 24 سه‌عاتی ڕابردووش385 حاڵه‌تی نوێ توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆربه‌ی پارێزگا و شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، به شار‌و پارێزگا كوردییه‌كانیشه‌وه بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی درگای هاتوچی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته توندووتۆڵ كردووه.