هه‌ڵه‌بجه‌: 29 كه‌سی كه‌رەنتینه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوماڵ و منداڵه‌كانیان

هه‌ڵه‌بجه‌: 29 كه‌سی كه‌رەنتینه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوماڵ و منداڵه‌كانیان

143

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 121 گه‌راوه‌ی ئێران له‌ كه‌ره‌نتینه‌كانن ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاش پشكنین بۆ 29 كه‌سیان 14 ڕۆژه‌كه‌ی خۆیان ته‌واوكردووه‌، ئه‌گه‌ر هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنایان نه‌بێت ئه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌.

ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند: ” ئه‌مڕۆ پشكنینی دووه‌م بۆ 29 هاوڵاتی له‌ كه‌ره‌نتینه‌كانن ده‌كه‌ین 14 ڕۆژی خۆیان ته‌واو كردووه‌، ئه‌گه‌ر هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنایان نه‌بێت ئه‌وه‌ ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ ناوماڵ و منداڵه‌كانیان.

ئازاد مسته‌فا گوتیشی له‌ سنووری هه‌ڵه‌بجه‌، دوو كه‌ره‌نتینه‌ مان هه‌یه‌ 121 هاوڵاتی گه‌راوه‌ له‌ وڵاتی ئێران میوانن لامان ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ بمێننه‌وه‌ به‌رده‌وام پزیشكیان لایه‌ و ئاگایان له‌ ته‌ندروستییانه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 24 كاتژمێریمان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌ست ده‌كه‌ن نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه‌ وه‌ك هه‌ناسه‌توندی و پژمه‌ و كۆكه‌، داوایان لێده‌كه‌ین ڕو له‌ هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ترنه‌كه‌ن جگه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تمانكردووه‌ به‌و جۆره‌ حاڵه‌تانه‌، له‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی كردوومانه‌ته‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، پزیشكی پسپۆڕ و كامه‌ندی ته‌ندروستی پێشوازی و تاقیگه‌ی بۆ دابینكراوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌ سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئامێری ئاشكراكردن و ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كانی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابینده‌كه‌ین نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 ملیۆن دیناره‌.

کۆمێنتا تە