هەڵەبجە.. باوکێک منداڵە ٩ ساڵانەکەی خۆی دەکوژێت
ئەڤرۆ عەزیز هەورامی
قادر سەعدی لەماڵەوە لە گەڵ خێزانەکەی کێشەی دەبێت و لە مزگەوت منداڵەکەی دەکوژێت، پۆلیس دەڵێ قادر ویستوویەتی منداڵەکە بترسێنێت بەڵام شیشەکەی دەستی دەی کوژێت.
ڕاوێژ قادر ئەومنداڵەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بیری مزگەوتێکی هەڵەبجە تەرمەکەی دۆزرایەوە، مام و باپیری بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکران، دەرکەوت باوکی کوشتویەتی . بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند، قادر سەعدی باوکی ڕاوێژ دووای لێکۆڵێنەوە لەگەڵی ددانی ناوە بەوەی منداڵەکەی خۆی کوشتووە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێ، پێشتر مام و باپیری منداڵەکە دەستگیرکران بەڵام لێکۆڵینەوەیان لەگەڵکرا، پاشان لەگەڵ باوکی منداڵەکە لێکۆڵینەوە کرا ددانی نا بەوەی منداڵەکەی خۆی کوشتووە.
زیاتر وتی،منداڵەکە لە مزگەوت بووە باوکەکەش شیشێکی بەدەستەوە دەبێت بۆی دەوەشێنێت بەمەبەستی ترساندنی بەڵام شیشەکە بەر سەری دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات بۆ شاردنەوەی تاوانەکە تەرمی منداڵەکە دەخاتە بیری مزگەوتەکە.