ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا:دارسنۆبهرهكان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حزبی ده‌سوتێندرێن و چاوی بازرگانی له‌سه‌ره
ئه‌ڤرۆ نیوز، عه‌زیز هه‌ورامی:
له سلێمانی ده‌ست كراوه به سوتاندنی دارسنۆبهرهكانی شه‌قامی ڕێگای سلێمانی – تاسڕوجه ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێگا له فڕاكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێ، ده‌ستی به‌رپرسانی حزبی له‌پشته چاوی بازرگانیان بڕیوه‌ته زه‌وییه‌كانی ئه‌و سنووره.
كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت سنۆبه‌ره‌كانی ڕێگای تاسڕوجه – سلێمانی وشك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه‌ی و زه‌ویه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌كاربێنن بۆ پڕۆژه‌ی تاكی و شه‌خسی، ساڵی ڕابردووش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا و ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی ئاڕاسته‌ی داواكاری گشتی كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” چاوێكی بازرگانی له‌سه‌ر دارستانی ڕێگای تاسروجه – سلێمانییه، دارسنۆبه‌ر سوتێندراو‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و دار سنۆبهرانهی ترهه‌یه بیسوتێن هێشتا ماون،زه‌وییه‌كان داگیر بكرێن و بكرێنه پڕۆژه‌ی شه‌خسی و كه‌سی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی حزبی.
ئوومه به‌یانی یاداشتێك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌م واژوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی بۆ كۆده‌كه‌ینه‌وه،له شوێنی سنۆبه‌ره سوتاوه‌كان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی پارێزگار و قایمقام وسه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و پاوان كۆببێته‌وه تاكو به‌جدی هه‌موو لایه‌ك كاربكه‌ین بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی وشكردنی دار سنۆبه‌ره‌كانی سلێمانی.