ئه‌ندامێكی فڕاكسیۆنی گۆڕان: له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی به‌هه‌رێم كردنی سلێمانی نییم
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
گروپێك له پارێزگای سلێمانییه‌وه پڕۆژه‌یه‌كیان ڕاگه‌یاندووه بۆ دابه‌شكردنی كوردستان داوای ده‌كه‌ن هه‌رێمی سلێمانی ڕابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژهیهنین و كه‌سانێك وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ده‌بنه پاڵه‌وانی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان به‌ڵام كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له ئاینده خۆیان كایه‌ی سیاسی و ئیداریدا ببیننه‌وه.
عه‌لی كه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، تایبه‌ت به ئه‌ڤرۆ نیۆز گوتی:”كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق وه‌فدێكی باڵای كوردستان لهبهغدابوون سه‌رپه‌رشتی دانوستانیان كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی تواندرا له ده‌ستووردا هه‌رێمی كوردستان بچه‌سپێندرێت.
كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه نییم هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكات و هه‌رێمی سلێمانی دروست بكرێت، نهلهگهڵیم و نهپشتیوانیشی ده‌كه‌م،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م له ناو چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی بچه‌سپێندرێت و هه‌رناوچه‌یه‌ك سود له‌داهاتی خۆی ببینێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژووی له‌ت كردنی كوردستان له دووای شه‌ڕی چاڵدێران ڕێكه‌وتن نامه‌ی زه‌هاو كوردستانی گه‌وره دابه‌شده‌كرێت بۆ دوو پارچه،له ڕێكه‌وتن نامه‌ی سایكیس بیكۆی 1916 كوردستانی گه‌وره دابه‌شده‌كرێت بۆ چوار به‌ش به‌شی پێنچم ده‌خرێته سه‌ر یه‌كێتی سۆفییه‌ت،دووای ئه‌و دابه‌شكردنه پاش 100 ساڵیش ناتوانین به ده‌نگێكی ئاشكرا داوای مافه ڕه‌واكانی خۆمان بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبێت بۆ دووههرێم، ئه‌وكاته یان پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك پێ بوترێت هه‌رێمی كوردستان یان پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، چونكه نابێت دوو هه‌رێم هه‌بێت به ناوی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت ئێمه له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی چاكسازی بده‌ین له ڕێگا مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه ئێمه گرفتی پاره و ئه‌منیمان نییه به‌ڵام گرفتی ئیداره‌دانی داهاتمان هه‌یه،عه‌لی كه‌ریم وای گوت”