ئێران و ئه‌مریكا گوێ له داوا و بڕیاره‌كانی مسته‌فا كازمی ناگرن
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
به‌رده‌وام میملانێ ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق تونتر ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش زیانی به پێگه‌ی عێراق گه‌یاندووه سه‌روه‌ری نه‌ماوه،شرۆڤه كارێكی سیاسی ده‌ڵێن،كازمی ناوتوانێت كارێك بكات ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگرن.
د.نه‌دا مێرگه سوری شرۆڤه‌كاری سیاسی به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، زه‌مینه سازی وانه‌كراوه بتواندرێت هاوسه‌نگی هێز له نێوان ئه‌مریكا وئێران ڕابگیردرێت له‌ناوخاكی عێراق، هه‌ستی مه‌زهه‌بی له عێراق و لە لایەن شییعەکان زیاتر به‌ره‌و ئێرانه، بۆیه ئه‌وه ڕاستییه، مسته‌فا كازمی کرایە سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌بوو به‌شێك له‌و كێشانه‌ی هه‌یه له عێراق چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام لەوماوەیەی کە سه‌رۆك وه‌زیران كازمی ھاتۆتە سەر دەسەڵات، نه‌ی توانیوه باڵانس ڕابگرێت، جگە لەوەی کە نەتوانیوە کێشەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراقیش چارەسەر بکات. هه‌ژموونی وڵاته ئیقلیمییه‌كان ھەروەک خۆیەتی و کەم نەبووە. میلشییا له عێراق زیاتر ده‌سه‌ڵاتداره تاكو حكوومه‌ت.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، پێویسته هه‌موو سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كان کە دێنه‌سه‌ر حكووم باڵانس ڕابگرن، له‌ماوه‌ی ڕابردوو زۆری نه‌مابوو عێڕاق بكرێته گۆڕه‌پانێكی جدی شه‌ڕ و ململانێی توندی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان،عێراق ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵ و ئاڵۆز بووه به دوری ده‌بینم كازمی بتوانێت باڵنس ڕابگرێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئێرانی كردووه و له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌ش سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.
ئه‌مریكا عێراقی له دكتاتۆرییه‌ت ڕزگاركرد به هاوكاری ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی، ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانییه‌ی له عێراق داویه‌تی ده‌یه‌وێت سودی لە عێراق ببینێت و بەرژەوەندییەکانشی لە ناوچەکە پارێزراو بێت و دەیەوێت هه‌ژموونی ئێران لە عێراق و ناوچەکە كه‌م ببێته‌وه. عێراق بە نسبەت دەولەتان شوێنێكی ستراتێژییه، ئێران له بیروباوڕی مه‌زهه‌بی و تایفی، خۆی نزیكتر ده‌بینێت له عێراق تاكو ئه‌مریكا، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات هه‌یه له عێراق له ڕوی ئابووری و سیاسی جوگرافی،ئه‌وه گرنگه عێراق به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كانه‌وه ببینێت، و بە یەک مەودا سەیری ولاتان بکات، نه‌دا مێرگه‌سۆری وای گوت.