بزووتنەوەی گۆڕان: پشتیوانی حکومەت دەکەین بۆ چاکسازی کردن
ئەڤرۆ نیۆز، عەزیز هەورامی:
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چاکسازی دەکەین و گەلەکەمان داوامان لێدەکات برووتنەوەی گۆڕان دەڵێن دەنگمان بە یاسایی چاکسازی داوە پشتیوانی لێدەکەین.
ئاشنا عەبدڵڵا پەرلەمانتاری کوردستان لە فڕاکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕاگەیاند:” کاتێک پڕۆژە یاسایی چاکسازی هاتە پەرلەمانی کوردستان ئێمە وەک فڕاکسیۆنی گۆڕان پشتیوانیمان کرد و وە دەنگیشمان پێدا.
ئاشنا عەبدڵڵا وتیشی:” داوا لە حکوومەت دەکەین پڕۆسەی چاکسازی خێرابکات ئێمەش وەک بزووتنەوەی گۆڕان و فڕاکسیۆنی گۆڕان پشتیوانی حکوومەتین، لە چاکسازی، پێویستە پەرلەمانتار چاودێری بڕگەبەبڕگەی جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی بکات بۆ ئەوەی وەک خۆی یاساکە جێبەجێ بکرێت.
دەبێت حزبەکان و پەرلەمان پشتیوانی جێبەجێ کردنی یاسایی چاکسازی بکەن، ئێمە سێ فڕاکسیۆنی گەورە و فڕاکسیۆنەکانی تریش پشتیوانی یاساکەمان کردووە ئێستاش پێویستە هاوکاربین لە چونە بواری جێبەجێ کردنی یاساکە، نابێت کەس تەگەرە بخاتە بەردەم چاکسازی، خواستی هاوڵاتیانی کوردستانە سودی زۆری دەبێت بۆ زیادبوونی داهات.