بنكه‌ی ته‌ندروستی ده‌روازی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان توانای پشكنینی نه‌خۆشی كۆرۆنای نییه

بنكه‌ی ته‌ندروستی ده‌روازی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان توانای پشكنینی نه‌خۆشی كۆرۆنای نییه

 

ئه‌ڤرۆ نیۆز عه‌زیز هه‌ورامی:

دووای بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ وڵاتی چین بڵاو بونه‌وه‌ی به‌ چه‌ندین وڵاتی تر له‌ هه‌رێمی كوردستانیش لایه‌نه‌پێوه‌ندیداره‌كان ڕێوشوێنی توندی ته‌ندروستیانگرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌.

شه‌رمین عه‌لی گوته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان تایبه‌ت ئه‌ ئه‌ڤرۆ نیۆز گوتی” ده‌روزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی تێدایه‌ و ڕۆژانه‌ وه‌ك نه‌خۆشخانه‌كانی تر ده‌وامی تێداده‌كرێت، به‌ڵام پاش بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا بنكه‌ی ته‌ندروستییه‌كه‌ ده‌وامیان كراوه‌ به‌ 24 كاتژمێری و ڕێوشوێنی توندی ته‌ندروستی ده‌گیردرێته‌به‌ر.

شه‌رمین عه‌لی ده‌شڵێت:” له‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان جیهازی پێشكه‌وتوی ته‌ندروستی وای تێدانییه‌ بتوانێت نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌وكه‌سانه‌وه‌ دیاری بكات هه‌ڵگری ئه‌و فایرۆزه‌بن، بۆیه‌ بڕیاردراوه‌ هه‌ركه‌سێ له‌ ده‌روازه‌كه‌وه‌ دێته‌ناو دیوی هه‌رێمی كوردستان گومان له‌ نه‌خۆشی لێبكرێت ئه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی تری گه‌رمیان یان سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ پشكنین.

گوته‌بێژه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان وتیشی:” له‌ ڕۆژی 2/2/2020 ڕێكاره‌كانی پشكنین زیاتر ده‌كرێت و هیچ كه‌سیش تائێسته‌ له‌و ده‌روازه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ته‌ كوردستان گومانی هه‌ڵگری فایرۆزی كۆرۆنای لێكرابێت.

کۆمێنتا تە