به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان: شاسوار عه‌بدولواحید بۆ خۆدزینه‌وه له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی داوای خۆپێشاندان ده‌كات
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
شاسوار عه‌بدولواحید بازرگان و سه‌رۆكی حیزبی نه‌وه‌ی نوێ زیاتر له 70 ملیار دینار قه‌رزاری حكوومه‌ته و پاره‌ی سه‌ددان خاوه‌ن پشكی پڕۆژه‌ی چاڤی لاند و كاره‌بازرگانییه‌كانی تری لاییه، ئێستا بۆ خۆدزینه‌وه له باج و دانه‌وه‌ی قه‌رزی حكوومه‌ت و خاوه‌ن پشكه‌كان باس له‌خۆپێشاندان ده‌كات.
له‌و باره‌وه نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی داوه له پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕانییه، ئه‌گه‌ر شاسوار دڵسۆزی خه‌ڵكه با بڕوات و ئه‌وپاره‌ی قه‌رزاره بیداته‌وه، به‌حكوومه‌ت تاوه‌كو باشتر بتواندرێت خزمه‌ت گوزاری پێ بكرێت.
شێخ كامیل وتیشی، پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له ڕێگه‌ی یاسایی چاكسازی هه‌نگاوی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان له بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌كان بڕیارلێداوه، شاسوار عه‌بدولواحید كه قه‌رزێكی كه‌وڵه‌كه‌بووی له‌سه‌ره، بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان ده‌كات تاوه‌كوو له ڕه‌وشی ئاڵۆزدا خۆی بدزێته‌وه له دانه‌وی قه‌رزه‌كانی سه‌ری.
نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جیڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، لای خۆیه‌وه به ئه‌ڤرۆ نیۆز ده‌ڵێ:” داوای خۆپێشاندان له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید مه‌رامی تایبه‌تی خۆی له پشتییه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ییه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به یاسا ده‌ست ده‌كه‌ن به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان له سه‌رماییه‌داره‌كان، شاسوار عه‌بدولواحید بازرگانه‌و پاره‌یه‌كی زۆری حكوومه‌تی له لایه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی خۆپێشاندانه‌وه، وا له ده‌سه‌ڵات بكات نه‌رمی بنوێنێت به‌رامبه‌ری.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، شاسوار عه‌بدولواحید له گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ی له كۆمپانیاكانی كارده‌كه‌ن و ئه‌وكه‌سانه‌ی پاره‌ی لێ وه‌رگرتوون به‌ناوی پشكه‌وه شه‌فاف نییه، خه‌ڵكی وا هه‌یه خانووی بۆ فرۆشتوون سه‌یاره‌ی فرۆشتووه داویه‌تی به پشك لای شاسوار به‌ڵام تائێستا یه‌ك فلسی پێ نه‌داونه‌ته‌وه ئه‌وه ناشه‌فافییه.
زیاتر وتی، هه‌رگیز هاوڵاتیان به ده‌م شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه ناڕۆن بۆ خۆپێشاندان چوونكه هاوڵاتیان ده‌ی ناسن، خه‌ڵك باش ئه‌وه‌ده‌زانێت كاتێك باسی باشكردنی ژیانی خه‌ڵك ده‌كات ئه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵه به‌ناوی پشكه‌وه پاره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی بردووه كۆمپانیای پێ دروستكردووه پاره‌كانیان ناداته‌وه، باشاسوار له خۆییه‌وه ده‌ست پێبكات و مافی ئه‌وخه‌ڵكه بگه‌ڕێنێته‌وه.