بۆ دووەم جار کۆرۆنا ڕێگر بو لەبەردەم چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی

بۆ دووەم جار کۆرۆنا ڕێگر بو لەبەردەم چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی

ئەڤرۆ نیوز:

پاش ئەوەی ڤایرۆزی کۆرۆنا لە وەڵاتی ئێران بڵاو بوییەوە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەروازەکانی گەشت کردن بۆ ئەو وەڵاتیان ڕاگرت ناردنە دەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە بۆ چارەسەر دوواخرا.

بڕیاربوو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ٥۳ بەرکەوتوی چەکی کیمیاوی لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی بۆ چارەسەر بنێردرێنە وەڵاتی ئێران، بەڵام تاوەکو پاش کۆتایی هاتنی مەترسی نەخۆشییەکە لەو وەڵاتە ناردنەدەرەوەیان ڕاگیراوە.

ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕاگەیاند:” بەهۆی مەترسی نەخۆشی کۆرۆنا لە وەڵاتی ئێران و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان کوردستان و وڵاتی ئێران، ناردنە دەرەوەی بەر کەوتوانی چەکی کیمیاوی بۆ چارەسەر ڕاگیرا”.

مستەفا زیاتر دەڵێ:” پاش ئەوەی ناردنە دەرەوەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بۆ چارەسەر لە پاسەوە گۆڕدرا بە فڕۆکە ۱٥ڕۆژی پێچوو تاوەکو تەواوی ڕێکارە یاسایی و داراییەکانی بە کۆتا گێشت بڕیاربوو ڕۆژی یەک شەممەی ئەم هەفتە بەرکەوتوان بۆ چارەسەر سەفەرەکەیان بکرداییە بەڵام بڵاو بوونەوەی ڤایرۆزی کۆرۆنا لە ئێران بە ڕژدی و ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ئاگادارکراین ناوتوانن سەفەرەکە بکەن و بلیتە کانی گشتی بەرکەوتوان و تیمی یاوەریان بۆ گەڕاندینەوە”.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد:” هەرکە مەترسی نەخۆشی کۆرۆنا لە ناوچەکە و بەتایبەت ئێران کۆتایی هات و کۆنتڕۆڵکرا گەشتەکان بۆ ئەو وەڵاتە دەستی پێکردەوە ئەوە ڕاستەوخۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بۆ چارەسەر ڕەوانەدەکەن و مامەڵە یاسایی و داراییەکانیان بە کۆتاگێشتووە تەنها ئەو فایرۆزە ڕێگرە لەبەردەمدا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی زیاتر لە سەد ملیۆن دیناری بۆ چارەسەکردنی ٥۳بەرکەوتوی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە تەرخانکردووە.

کۆمێنتا تە