ته‌رمێ وەلاتیەکێ کوردێ رۆژهەلات هاتە دیتن
ئه‌ڤرۆ: عه‌زیز ههرامی:
كاتژمێر 8 ئه‌مشه‌و له گوندی سیاگوێز سه‌ر به‌ناحیه‌ی گه‌رمكی قه‌زای پێنجوێن له لایه‌ن شوانێكه‌وه ته‌رمێكی هاوڵاتێكی نه‌ناسراو ده‌دۆزرێته‌وه، به‌شێكی جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵی دڕنده خواردوویه‌تی.
لوقمان له‌تیف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای پێنجوێن به ئه‌ڤرۆ نیۆز ڕاگه‌یاند: کاتژمێر ٨ ئەمشەو تەرمی هاوڵاتی یەکی نەناسراو هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە، له‌لایه‌ن شوانێكه‌وه دۆزرابویه‌وه پۆلیسی لێئاگاداركردبوویهوه.
زیاتر وتی،ئەوەی تێبینی کراوە تەمەنی ته‌رمه‌كه ته‌مه‌نی لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵدایەو جوتێ کالەی سوری لەپێدایەو ڕەسمی تاتۆیەک لەسەرسنگی هه‌یه وبڕێ پارەی ئێرانی لە گیرفانیدا هه‌بووه.
وتیشی،دوای پشکنینی بەشی دادی نەخۆشخانەی پێنجوێن بۆ ته‌رمه‌كه، دەرکەوت کە ئاژەڵی دڕندە بەشێکی زۆر لە لەشی خواردوەو مێژوی مردنەکەی لەنێوان ٤٨ بۆ ٧٢ کاتژمێردایە.