داعش حكوومڕانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

داعش حكوومڕانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

 
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

 

گروپی تیرۆرستی داعش ئێستا به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركرده‌ی نوێ ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشی بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی به‌هێزبكات و جێگه‌نفووسی هه‌بێت ده‌ستی كردووه‌ به‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی و په‌لاماردانی چه‌كداری بۆسه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” دووای وه‌ستاندنی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعش له‌ خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری فراوان بوون، به‌ ئاشكرا له‌ ناوچه‌كه‌ جوڵه‌ ده‌كه‌ن، له‌ سنووری نه‌فت خانه‌ تاوه‌كو گونده‌كانی باقوبه‌ و پاشان حه‌وزی حمه‌رین بووه‌ته‌ موڵگه‌ی مانه‌وه‌یان”.

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتیشی:” چه‌كدارانی داعش عه‌ره‌به‌كانی گونده‌كان هاوكاریانن وه‌ به‌شێكی ئه‌م چه‌كدارانه‌ له‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی پێكدێن پێشتر چه‌كداری حه‌شی شه‌عبی بوون ئێستا چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبین و به‌تایبه‌تی هۆزی كوڕییه‌كان هاوكاری سه‌ره‌كی چه‌كداره‌كانن ، به‌شێكی تریشیان به‌ڕۆژدا به‌ناوی جووتیار له‌ سنووره‌كه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌ هه‌ده‌فی كاره‌تیرۆرستییه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن و به‌شه‌ویشدا به‌ چه‌كی قه‌ناسی زۆر پێشكه‌وتوو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان”.

داعش ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌كی جوگرافی به‌ده‌سته‌وه‌بێت و بۆئه‌وه‌ش ئه‌و سنووره‌ی له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌بێ بوونی هێزی ئه‌منی ماوه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی داعش، حكوومڕانی به‌سه‌ر ئه‌وناوچانه‌دا ده‌كات.

به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی ، وتیشی:” چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ وه‌ك ئه‌لقه‌یی پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌ستووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌شكه‌وت و باخه‌كان بووه‌ته‌ موڵگه‌ی مانه‌وه‌یان ، به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه‌ هه‌مانه‌ زیاتر له‌ 300 چه‌كداری داعش بوونیان هه‌یه‌ و به‌رده‌وامیش له‌ فراوان بووندان چه‌كی پێشكه‌وتوشیان پێده‌گات.

کۆمێنتا تە