دیاکورد سەبارەت بە بۆردومانی تورکیا و ئێران بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی...

دیاکورد سەبارەت بە بۆردومانی تورکیا و ئێران بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات

ئەڤرۆ نیوز:

دیاکورد بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەکات کە لە بانگەوازەکەدا ھاتووە: تورکیاو ئێران بەردەوامن لە کوشتنی ھاووڵاتیانی کورد کە مەدەنین و بێتاوانن، ھەروەھا لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی ناوچە کوردییەکان لە باشووری کوردستان لە عێراق و ھەروەھا رۆژئاوای کوردسان لە سووریا بەردەوامن، لە دوا ھێرشی تورکیا بۆسەر خاکی کوردستان لە شنگال و دھۆک و سلێمانی و کۆبانی، لەم ھێرشەدا ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی کورد کە مەدەنین و بێتاوانن کوژراون و برینداربوونە، لە نێویاندا  ژن و منداڵ ھەن، کە بەھێرشی ئاسمانی و زەمینی ئەم ژمارەیە بوونەتە قوربانی و شەھید بوونە.

سەرباری ئەمە، ھێزەکانی ئێران بە سەختی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان دەکەن، کەبەھۆی ئەم بۆردومانە، ژمارەیەکی زۆری گوندەکان چۆڵکراون و ھاووڵاتیانی کورد ناتوانن بگەڕێنەوە نێو ماڵەکانیان.

سەرباری ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان لە سووریا ئیدانەی ئەم ھێرشانە دەکەن، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە و ھیچ ھەڵوێستێکی بۆ لێپێچینەوەو راگرتنی ئەم ھێرش و بۆردومانانەی تورکیاو ئێران نییە کە ھێرش دەکەنە سەر گەلی کوردستان.

 لەگەڵ ئەوەی بە توندی سەرکۆنەی ئەم ھێرش و بۆردومانانەی تورکیا و ئێران بۆسەر گەلی کورد دەکەین، داوادەکەین بە جیددی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و، یوئێن و، یەکێتی ئەوروپاو ناتۆ، رێکار و ھەنگاوی جیددی بنێن لە دژی ھیزەکانی تورکیاو ئێران بۆ وەستانی ئەم جەنگەی تورکیا و ئێران کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە دژی ھاووڵاتیانی مەدەنی کورد ئەنجام دەدەن، ئەم ھێرشە تاوانکارییە ھیچ بیانوویەک ھەڵناگرێ کە تاوانی دژ مرۆڤایەتی و مەدەنی لە دژی گەلی کوردستان و قوتی مەدەنی دەگرنەبەر و کارەسات و تاوانی جەنگی ئەنجام دەدەن و لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بەدوای رێگەچارەیەک بۆ قەزیەی کوردی بگەڕێت و چارەسەر بدۆزێتەوە.

لیژنەی دامەزرێنەری دیاکورد- کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا:

-فیدراسۆنی کوردان لە بینلوکس.

-فیدراسیۆنی کوردان لە دانیمارک.

-فیدراسیۆنی کوردان لە نۆرویژ.

-فیدراسیۆنی کوردان لە سوید.

-فیدراسیۆنی کوردی لە فنلەند.

-فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵە کوردییەکان لە رووسیا.

-لۆبی کوردی ئەلمانیا.

کۆمێنتا تە