دەمێ دابەشکرنا پارێ گەنمێ جوتیاران هاتە ئاشکرا کرن
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز ڕه‌سووڵ:
حكوومه‌تی عێراق بڕیارداوه به‌سه‌رف كردنی وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی گه‌نمیی جووتیارانی كوردستان بۆ ساڵی 2020 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ، له ڕۆژانی ئاینده پاره‌كه وه‌رده‌گیردرێت و به‌پێ ڕیزبه‌ندی دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر جووتیارانی پارێزگاكانی كوردستان.
نهزواد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” حكوومه‌تی عێراق بڕیاری سه‌رف كردنی وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی گه‌نمیی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی داوه بۆ ساڵی 2020.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:” وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، 28 ملیار دیناره، هه‌شت ملیار و 850 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای هه‌ولێر، 13 ملیلر دینار بۆ جووتیارانی سلێمانییه، 7 ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆك.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” له ڕۆژانی ئاینده چه‌كه‌كان وه‌رده‌گیردرێت پاش ته‌واو كردنی ڕێكاره‌كانی بانكی هه‌رێم و به‌غدا پاره‌كه وه‌رده‌گیردرێت و له ڕێگه‌ی سایلۆكانه‌وه پاره‌كه به جووتیاران ده‌درێت، به‌پێ ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی جووتیاران گه‌نمیان ڕاده‌ست كردووه.