سلێمانی: پارتی بایكۆتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كرد
ئه‌گرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
ئه‌مڕۆ 23/4/2020 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر دووتهوهركۆبویهوه ئه‌وانیش داوا له‌حكوومه‌ت بكرێت له 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات و ده‌روازه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بكرێته‌وه، فڕاكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ، موزایده ده‌كرێت چونكه هه‌موولایه‌ك ده‌زانن له‌قه‌یرانی قوڵی دارایی و ته‌ندروستین.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی،ئه ئه‌ڤرۆنیۆز ده‌ڵێ، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كان وتم ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوونی پارێزگا بۆ موزایده‌ی سیاسی ده‌كه‌ن ئه‌وه ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی پارتی كۆبونه‌وه‌كه بایهكۆت ده‌كه‌ین.
كاكه ڕه‌زا وتیشی، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دوو ته‌وه‌ری له خۆگرتبوو ئه‌وانیش داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم بكرێت 30 ڕۆژ جارێك مووچه بدرێته مووچه خۆران، وه چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی وه‌ك سه‌یران به‌ن و شۆشمێ ته‌وێڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكرێنه‌وه.
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه پشت بهداهاتنی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وت و ئه‌وپاره‌ی لهبهغداوهدێت ده‌به‌ستێت، هه‌موومان ده‌زانین داهاتی ناوخۆ به‌هۆكاری ڕێكاره‌كان دژ به كۆرۆنا بۆ سفر دابه‌زیوه، نرخی نه‌وت دابه‌زییوه ،هاتنی پاره‌ش له به‌غداوه دووادهكهوێت، ئیدی قه‌یرانی دارایی و دابه‌شنه‌كردنی مووچه له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌موانه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كردنه‌وه‌ی ده‌روازه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران ئه‌وه پێوه‌سته به ڕێ‌و شوێنه ئیدارییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، وه ئه‌گه‌ر بۆ پاراستنی خه‌ڵكی خۆمان نه‌بێت له ڤایرۆسی كۆرۆنا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌روازه‌كانی بازرگانی داده‌خات و زیانی گه‌وره‌ی ئابووری له‌خۆی ده‌دات.
فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له سێ ئه‌ندام پێكهاتوون.