سلێمانی 220 بتڵی خوێنی به‌خشی به هه‌ولێر
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز ڕه‌سووڵ:
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی توشبووانی كۆرۆنا له هه‌ولێر و دهۆك لاوانی كوردستان كه‌مپینی به‌خشینی خوێنی پلازمایان ڕاگه‌یاند، هاوڵاتییان به چڕی به‌ده‌میانه‌وه ده‌چن ،ئه‌مڕۆ له سلێمانی 220 بتڵی خوێن به‌خشرا به هه‌ولێر.
بڵند فاتیح میراڵه‌یی سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینی به‌خشینی خوێن، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای ئاكرێ كه‌مپینی به‌خشینی خوێنمان ڕاگه‌یاند، یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه چاكبووه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنان دووه‌م خوێنی ئاسایی بۆ نه‌خۆشانی تالاسییما.
هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی ههڵهمهتهكه ده‌ستی پێكرد هاونیشتیمانییه‌كی زۆر پێوشوازیان لێ‌كرد و به‌ده‌م ههڵمهتهكهمانهوه هاتن و زیاتر له 220 بتڵی خوێن به‌خشراوه ئه‌مڕۆ كه‌مپینه‌كه له سلێمانی كۆتایی دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،له‌و 220 پتڵی خوێنه ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین نزیكه‌ی 70 بتڵی خوێنی پلازما بووه بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا به‌كاردێت، ئه‌و ماباقی خوێنه‌كه بۆ توشبووانی تالاسیما ده‌بێت.
وتیشی:” خوێنی پلازما بۆ نه‌خۆشانی توشبوانی كۆرۆنا ده‌بێت له‌هه‌ولێر كه ئێسته به‌داخه‌وه به‌هۆی فراوان بوونی توشبووانی كۆرۆنا له هه‌ولێر خواست زۆر هه‌یه له‌سه‌ر خوێنی پلازما.
له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه به ڕێكاری توندی ته‌ندروستی خوێنه‌كان بۆ پارێزگای هه‌ولێر ده‌گوازرێنه‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی پێویستی به خوێنی پلازما هه‌بێت ئاماده‌ین بۆیان دابین بكه‌ین، بڵند فاتیح وای گوت.
ڕۆژی 12ی ئاب له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خوێن به‌خشین ده‌ست پێده‌كات داوا ده‌كه‌ین هاونیشتییمانیان هه‌ڵه‌بجه به‌شداری بكه‌ن به خوێنی خۆیان گیانی هاونیشتیمانیانی هه‌ولێر بپارێزن، وه له ڕۆژانی ئاینده‌ش له هه‌ولێر ده‌ست به كه‌مپین و به‌خشینی خوێن ده‌كرێت، له ئاكرێش خوێن به‌خشین ده‌بێت و خوێنی پلازما بۆ پارێزگای دهۆك ده‌بێت.