فڕاكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشوازی له بڕیاری مه‌سروور بارزانی تایبه‌ت به شه‌قامی 100 مه‌تری دەکەن
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی
ئه‌مڕۆ 13/2/2020 نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێ، شەقامی سەد مەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ن به ده‌ركردنی فه‌رمانی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامیی 100 مه‌تری سلێمانی.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی گوت:” شه‌قامیی 100 مه‌تری زۆر بۆ سلێمانی گرنگه و به‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆژه نه‌ك ته‌نها به‌شاری سلێمانی خزمه‌ت به ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی، بڕیاری جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌ی داوه.
ناوبراو ده‌ڵێ، داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كات پڕۆژه‌ی شه‌قامیی 100 مه‌تری سلێمانی كاركردن تێدا ده‌ست پێبكات، له ساڵی 2013 به‌ردی بناغه‌ی داندراوه به‌ڵام كاركردن تێدا ده‌ستی پێنه‌كرد، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش، تێچووی پڕۆژه‌كه زیاتر له 469 ملیار دینار ده‌بێت.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی خزمه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” به‌بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی به ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامیی 100 مه‌تری سلێمانی خۆشحاڵێن و ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین و هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه سلێمانی زۆر پێویستی به‌و پڕۆژه‌یه و به‌ته‌واوبوونی خنكاندنی شه‌قامه‌كانی شارنامێنێت، سلێمانی شارێكی زۆر قه‌ره‌باڵخه و ڕێگاوبانهكانیشی وه‌ك پێویست نیین و چه‌ندین ناوچه‌ی وه‌ك ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ره.
پڕۆژه‌ی شه‌قامیی 100 مه‌تری سلێمانی له ساڵی 2013 بڕیاری جێبه‌جێ كردنی لێدراوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی به‌هه‌مان دیزاینه‌وه له پاش جێگربوونی كه‌ش و هه‌وا ده‌ست به‌كاركردن له پڕۆژه‌كه ده‌كرێت.
خه‌دیجه عه‌بدوڵڵا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له ساڵی 2018 وه‌ك ئه‌نجمومه‌نی پارێزگای سلێمانی چه‌ندین نوسراومان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه، بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌وه‌ی به‌هه‌مان دیزاین و كوالیت پڕۆژه‌ی شه‌قامیی 100 مه‌تری جێبه‌جێ ده‌كرێت دووجار جێگه‌ی خۆشحاڵییمانه،كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت له‌سه‌ره‌تادایه به‌ڵام موباده‌ره‌ی باشی هه‌یه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی سلێمانی و جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامیی 100 مه‌تری پێشخستنی ڕێگاوبان ڕهگیزهی ئه‌ساسین بۆ پێشكه‌وتنی هه‌روڵاتێك.
لای خۆییه‌وه به‌ناز حمه ڕه‌شید ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵی، به‌جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامیی 100 مه‌تری سلێمانی كاركردن له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و ته‌واو كردنی شه‌قامه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ، حكوومه‌تی نوێ هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی بنیات نان و پێشخستنی ڕێگاوبانهكانه.
ئاماژه‌ی بۆ ئهوهشكر،پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین و هه‌نگاوێكی زۆر باشی بۆ سلێمانی ناوه به بڕیاری ته‌واو كردنی شه‌قامی 100 مه‌تری، شاره‌كه‌مان ئه‌و پڕۆژه‌ی زۆر پێویسته به‌هیوای ئه‌وه‌ین به‌زووترین كات بڕواته بواری جێبه‌جێ كردن.