ل سه‌ر قانوونا بارێ كهساتى يا كانتۆنا جه‌زيره هاتنه ده‌نگ
ئه‌ڤرۆ نيوز:
پشكه‌ك ژ مامۆستايێن ئاينى يێن سه‌ر ب ئێكه‌تيا زانايێن ئاينى ل حوكمه‌تا هه‌رێما كوردستانێ د به‌ياننامه‌كا نه‌رازيبوونێ ل سه‌ر قانوونا بارێ كهساتى ل كانتۆنا جه‌زيرێ ل رۆژئاڤايێ كوردستانێ ده‌ربڕى.
ب گۆره‌يى ڤێ راگه‌هاندنا ئێكه‌تيا زانايا كو وێنه‌ك بۆ ئه‌ڤرۆ نيوز هنارتيه، تێدا هاتيه: “مخابن ئه‌م وه‌كو پشكه‌ك ژ زانايێن ئاينى ئيسلامێ ل هه‌رێما كوردستانێ تووشى شووك بووين ژ به‌لاڤكرنا ده‌قێ قانوونا بارێ كهساتى يا هژمار 22 يا سالا 2014 يا كانتۆنا جه‌زيرێ، كو چه‌ند برگه ژ وێ قانوونێ ل گه‌ل ده‌قێن ئاينێ پيرۆزێ ئيسلامێ ناگۆنجن كو ب شانازى ڤه ئاينێ پتريا خه‌لكێ كوردستانا مه‌زنه، ئه‌ڤه ژبلى برينداركرنا هه‌ست و نه‌ستێ ئه‌وان، د هه‌مان ده‌م دا ده‌ربڕينا زێده‌تر ژ مليار موسلمانێن جيهانێ يه.
ده‌قێ به‌يانناما ئێكه‌تيا زانايێن ئاينێ ئيسلامێ:
به‌یاننامه‌ی دەستهیهك له زانایانی هه‌رێمی كوردستان
سه باره‌ت به‌یاسای باری كه‌سی كانتۆنی جه‌زیره له كوردستانی رۆژئاوا
به‌ڕێزان /
– سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی جه‌زیره
– سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
– سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
– سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
– سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌په‌رله‌مانی كوردستان
– یه‌كێتی زانایانی كوردستان
ئێمه وه‌ك ده سته یه‌ك له زانایانی هه‌رێمی كوردستان ،له گه‌ڵ پشتیوانیمان بۆ داخوازیه كانی گه‌لی كوردمان له‌رۆژئاوای كوردستان وه دوپات كردنه‌وه‌ی ئیدانه‌مان بۆ هێرشه ناڕه‌واكانی گروپی توند ڕه‌وی داعش بۆسهركانتۆنهكانی رۆژئاوئای كوردستان ، كه ئه‌و هیرشانه به‌جۆرێ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ده‌زگا فه‌رمیه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان و وزانایانی ئایینی و جه‌ماوه‌ری موسڵمانی هه‌رێمی كوردستانی خسته باری نائاسایی و ، گشت توانا‌و ئیمكانیاتی خۆیان بۆ برایانمان له‌كانتۆنی كۆبانی خسته گه‌ڕو یارمه‌تی به رچاوی ئاواره‌كان درا كه بهئهركیكی ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تی خۆمانی ده‌زانیین و منه‌تیان له‌سه‌ر ناكه‌ین . به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه وه‌ك به‌شێك له‌زانایانی ئاینی ئیسلام له‌هه‌رێمی كوردستان توشی شۆك بووین بهبڵا وكردنه‌وه‌ی ده‌قی یاسای باری كه‌سی ژماره(22)ساڵی (2014)ی كانتۆنی جه‌زیره كه‌چه‌ند بڕگه‌یه كی ئه‌و یاسایه دژ‌و ناكۆكه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه به‌شانازیه‌وه ئاینی زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردستانی گه‌وره‌یه ، ئه‌مه جگه له برینداركردنی هه‌ست و نه‌ستی ئه‌وان له‌هه‌مان كاتدا برینداركردنی هه‌ستی زیاتر له ملیارێك موسڵمانی جیهانه ، بۆیه لێره‌وه ئه‌م ڕونكردنهوه یه ده‌خه‌ینه روو له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه .
یه‌كه‌م /له‌م یاسایه بڕگه‌كانی ( 29،25،24،15،14،13،11،9،2)كه تیێدا ئاماژه‌كراوه به‌یه‌كسانی ره‌های ژن و پیاوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماره‌یی ئافره‌ت و قه‌ده‌غه كردنی فره‌ژنی و یه‌كسانی له میرات و ته‌ڵاق دا ، دژ‌و ناكۆكه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌ی دروستی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێ .
دووه‌م/ئێمه پێمان وایه ئه‌م یاسایه خزمه‌ت به‌دۆزی ره‌وای ڕه‌گه‌زی مێینه ناكات له‌كۆمه‌ڵگا ، به‌ڵكو زیاتر كێشه‌كانی قوڵتر ده‌كاته‌وه .
سێ یه‌م/ ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا خزمه‌ت به‌دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردمان له‌رۆژئاوای كوردستان و گشت پارجهكانی تری كوردستان ناكات ، كهدووژمنانمان چاویان به‌ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و سه‌قامگیری خاكه‌كه‌مان هه‌ڵنایێت بۆیه داواده‌كه‌ین كه به‌رپرسانی كانتۆنی جه‌زیره چاو به‌و یاسایه‌دا بخشێنه‌وه و ئه‌و بڕگانه‌ی له گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ناكۆكه هه‌موار بكرێته‌وه ، وه‌داوای لێبوردن له جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان و گشت موسڵمانانی جیهان بكه‌ن .
هاوپێچی به‌یاننامه
1-له‌بڕگه‌ی (2) داهاتووه : یه‌كسانی له‌نێوان ژن و پیاو له‌هه‌موو بواره‌كان ) ئه‌مه دژه له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپه كانی ئاینی ئیسلام كه‌دان به‌جیاوازی نێوان ژن و پیاودا ده‌نێ له‌هه‌ندێ بوار كه‌له‌گه‌ڵ سروشت و پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی و ده روونی هه‌ر ڕه گه‌زێك یهكده گرێته‌وه .
2-له‌بڕگه‌ی (9) دا : (یه‌كسانی له شایه‌تی ژن و پیاودا)
به‌هه‌مان شێوه ئاینی ئیسلام له‌بواری شایه‌تی یه‌كسانی ره‌ت ده‌كاته‌وه و شایه‌تی ده‌كاته سێ به‌ش:1-هه‌ندێك بوار هه‌یه ته‌نها شایه‌تی پیاو وه رده‌گرێت وه‌ك شایه‌تی له (الحدود ) و هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق 2- هه‌ندێك جار ته‌نها شایه‌تی ئافره‌ت ده‌خوات وه‌ك شایه‌تی بابه‌تی زاوزێ و له‌دایك بوون 3- هه‌ندێ جاریش هی هه‌ردوولا قه‌بوڵه ،وه‌ك شایه‌تی له گرێبه‌ستی قه‌رزدا.
3-له‌بڕگه ی (11) دا هاتووه : (ماره یی به‌تاڵ ده‌كرێته‌وه ….)ئه‌مه‌ش دژ‌و ناكۆكه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئایه‌ت بۆ نمونه :
1- (وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً ) سوره النساء /4.
2-(.. وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ..) سوره النساء /25
(اجورهن ) واته: (مهورهن ) مارهییهكانیان.
4-له‌بڕگه‌ی (13) داهاتووه : قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی :
بێگومان له‌ئیسلامدا فره‌ژنی به‌مه‌رجی خۆی رێگا پێدراوه وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ..) سوره النساء /3.
وپێغه‌مبه‌رو یارانیش و پاش ئه‌وانیش تا ئه‌م سه‌رده‌مه فره‌ژنی ئه‌نجام دراوه وه‌ك چاره سه‌ر بۆ قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیه بۆ هیچ كه‌س و لایه‌ن و یاسایه‌ك نیه قه‌ده‌غه‌ی بكات .
5-له‌بڕگه‌ی (14) داهاتوو هكه :هه‌ردوولا مافیان هه‌یه داوای جیابونه‌وه بكه‌ن و ناكرێ جیابوونه‌وه به‌ئیراده‌ی تاك لایه‌نه بێت .
ئه‌مه‌ش دژه به‌چه‌ندین ئایه‌ت و فهردووده و مێژووی فیقهی ئیسلامی كه مافی جیابوونه‌وه به‌بێ ره‌زا مه‌ندی ئافره‌ت ده‌دات به پیاو له‌هه‌مان كاتدا مافی داوای جیابوونه‌وه به‌ئافره‌ت ده‌دات گه‌ر پاساوی شه‌رعی هه‌بوو .
6-له‌بڕگه‌ی (15) دا هاتووه : یه‌كسانی ژن وپیاو له‌میراتدا .
ئه‌مه‌ش دژی چه‌ندین ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغمبه‌ر و كۆده‌نگی زانایانی ئیسلامه ،وه‌له ئیسلامدا ههنیِ جار پیاو له ئافره‌ت زیاتر ده‌بات و وه‌هه‌ندێ جار ئافره‌ت له پیاو وه هه‌ندێ جاریش به‌یه‌كسانی وه كوخوای گه‌وره ده فه‌رموێت: ( لِلرِّجَالِ نَصِیبٌ مِمَّا تَرَكَ الْۆالِدَانِ ۆالْأَقْرَبُونَ ۆلِلنِّسَاوِ نَصِیبٌ مِمَّا تَرَكَ الْۆالِدَانِ ۆالْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَپُرَ نَصِیبًا مَفْرُوچًا )سوره النساء:7. لێره‌ده خوای گه‌وره بابه‌تی میراتی بهداد په‌روه‌ری دابه‌ش كردوه نه‌ك یه‌كسانی .
7-له‌بڕگه‌ی (24)دا هاتووه :هاوسه‌رگیری كچان له‌ژێر 18 ساڵی قه‌ده‌غه‌یه !!
ئه‌م بڕگه‌یه به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلامدا ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادی و یه‌كسانیه‌ی مافی ژن و پیاواندا یه‌ك ناگرێته‌وه ، چونكه گه‌ر كوڕ بالغ بوو به‌پێ ی ئه‌م بڕگه‌یه بۆی هه‌یه ژن بێ نێ به‌ڵام كچ بۆی نیه له‌ژێر 18ساڵی مێرد بكات ، ئایا ئه‌مه یه‌كسانیه ؟!
پاشان ئاینی ئیسلام ڕێگه بهكوڕو كچ ده‌دات له‌ته‌مه‌نی باڵغ بونه‌وه به‌ڵكو زۆرینه‌ی زانایان پێش باڵغ بوو نیش ڕێگه‌یان داوه به‌هاوسه‌رگیری هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز گه ر شیاوبن بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه ، جا نازانین حیكمه‌ت چیه له‌وه‌ی له بۆ 17 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه بۆ (18) ساڵ ڕه‌وایه ؟!!
8-له‌بڕگه ی(25)دا هاتووه كه:مافی بهخێوكرددنی منداڵ پاش جیابوونه‌وه‌ی بۆ دایكه تا (15)سالی پاشان سه‌رپشك ده‌كرێت ، جا ئافره‌ته‌كه مێرد بكات یانه ؟ !ئه‌م بڕگه‌یه‌ش مافی به‌خێوكردن و سه‌رپه‌رشتی كردن به‌یه‌ك جاری له‌باوك وه‌رده‌گرێته‌وه ، ته‌نانه‌ت با ئافره‌ته‌كه‌ش مێرد بكات له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر ی ئیسلام ده‌فه‌رموێت (انت احق به مالم تنكحی ) رواوه ابو داود .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه وا ده‌گه یه نێ كه ئه‌مه ئه‌ركی دایكه‌كه‌یه نابێ وازی لێ بێنێ !!
9-له‌بڕگه‌ی (29) داهاتووه كه له‌كاتی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و سامانه‌ی ئافره‌ت داوێتی وه‌ریده‌گرێته‌وه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌حكامی ماره‌یی و نه‌فه‌قه ناگونجێ كه ئیسلام به‌ئه‌ركی پیاوو مافی ئافره‌تی ده‌زانێت ، یاسایه‌كی مه‌تاتی و ناڕوونه و هاوسه‌نگی تێدانیه .