مسته‌فا كازمی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر داوه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
كورد و سوننه و شیعه پشتیوانی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ده‌ڵێ، كێشه بۆ كورد له حكوومڕانی مسته‌فا كازمی دروست نابێت.
محه‌ممه‌د ڕه‌وف شرۆڤه‌كاری سیاسی، به ئه‌ڤرۆ نیۆز ده‌ڵێ:” حكوومه‌تی نوێ عێراق دروست ببێت بۆ یه‌ك ساڵه به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمیی، كاره‌كانی ئه‌م حكوومه‌ته زۆر گه‌وره و گرانه بۆ ئاینده، یه‌كه‌م له‌وانه ده‌ستكاری كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌قامی ڕاپه‌ڕیوی عێراق داوای ده‌كرد، دوو ئایه ده‌توانێت له ژێر باری قورسایی حیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت شیعه‌كان دهربژێت یان نا.
محه‌ممه‌د ڕه‌وف وتیشی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ عێراق له‌گه‌ڵ كورد كێشه‌ی نابێت چونكه داواكاری كورد دیاره، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعه ده‌بێت، چونكه ئێستا لایه‌نی شیعه له دۆخێكی زۆر خه‌ته‌ر و قورسان له به‌ینی ململانێ ئه‌مریكا و ئێران و وه شه‌قامی توڕه‌ی خۆیان، ئه‌م سێ گۆشه‌یه‌ی كه‌وا سه‌رۆك وه‌زیرانی تێده‌كه‌وێت، قورسترین سێ گۆشه‌یه.
كورد پشكی هه‌یه له بودجه و موچه‌ی عێراق كێشه‌یان نابێت و مسته‌فا كازمی گوتویه‌تی، هیچ گرفتێك بۆ موچه و بودجه‌ی هه‌رێم دروست نابێت به‌ڵینی داوه، ئه‌وه‌ی كورد ده‌مێنێته‌وه بابه‌ته دهستووریهكانن به حكوومه‌تێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه چاره‌سه‌ر ناكرێت، وه‌ك كێشه‌ی كه‌ركوك و ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، محه‌ممه‌د ڕه‌وف وای گوت.
ئهوشرۆڤهكارهی سیاسی ده‌شڵێت:” ده‌ركردنی پشتیوانی به‌یان نامه له‌لایه‌ن سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ مسته‌فا كازمی، پێشتر سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حیزبهكوردستانییهكان كردووه، وه به‌یان نامه‌ی پشتیوانییه‌كه ڕای ته‌واوی كوردی بوو.