هاوڵاتییان به‌رد بارانی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كه‌ن

هاوڵاتییان به‌رد بارانی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كه‌ن

 

 

 

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

 

ئه‌مڕۆ له‌ پاركی ئازادی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك سازدرا بۆ داواكردنی مووچه‌ له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی گروپی نه‌وه‌ی نوێ بۆ گوتاردان ڕۆشته‌ پاركی ئازادی و له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌ران ڕاوندرا.

ئۆژین محه‌ممه‌د یه‌كێك له‌ گردبوانی پاركی ئازادی سلێمانی ، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، ئێمه‌ نامانه‌وێت كه‌س بێت و داوا و خواسته‌كانی ئێمه‌ بكاته‌ په‌یجه‌ بۆ به‌دیهێنانی مه‌رامه‌كانی خۆی شاسوار عه‌بدولواحید، خۆی شادزه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتێك له‌ پاركی ئازادی كۆبوینه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ هوتاف لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پاڵ ئێمه‌ به‌مه‌رامه‌كانی بگات.

 

محه‌ممه‌د زیاتر وتی، له‌ كاتی قسه‌ كردنی شاسوار عه‌بدولواحید فیكه‌ و هه‌را له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ به‌رز بوویه‌وه‌ ڕێگه‌یان نه‌دا قسه‌كانی ته‌واو بكات وه‌ده‌ر ندرا.

بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ له‌ كاتی خۆپێشاندانی هاوڵاتییانی سلێمانی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی گروپی نه‌وه‌ی نوێ، وه‌ده‌رندرێت و ڕازی نابن له‌گه‌ڵیان به‌شداربێت و ده‌ڵێن، شاسوار خۆی پیاوێكی دز و ساخته‌چییه‌.

سارا باران كچه‌ به‌شدارێكی خۆپێشاندانی ئه‌مڕۆی پاركی ئازادی سلێمانی ده‌ڵێ، ئێمه‌ كوشته‌ی ئه‌م سیاسییه‌ پۆپۆلیستانه‌ین بۆیه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ین سواری شه‌پۆلیی داواكارییه‌كانمانبن، شاسوار خۆی ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیاكه‌ییه‌وه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی خواردووه‌ ده‌ی ئه‌گه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتبێت چی ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شاسوار و هاوزمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت له‌ پاڵ ده‌نگی ناڕازی ئێمه‌ بگه‌ن به‌ خواسته‌كانی خۆیان بۆیه‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵك وتی به‌شاسوار بوه‌سته‌ و ده‌ریان كرد.ح

کۆمێنتا تە