هه‌ركه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر تێچووی خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت
ئەڤرۆ نیوز، عەزیز هەورامی:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تایی مانگی 5ی ئه‌مساڵه‌وه بڕیاریداوه ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌سه‌ر تێچووی خۆیان كهرهنتینهدهكرێن حكوومه‌ت ته‌نها خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستییان بۆ دابینده‌كات، 1400 كه‌س له كهرهنتینهكاندان.
محه‌ممه‌د قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئه‌ڤرۆ نیوزی ڕاگه‌یاند، له سه‌ره‌تایی مانگی پێنچ بڕیاردرا هه‌ركه‌س له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌ر مه‌سروفاتی خۆی كهرهنتینهدهكرێت، كه‌ره‌نتینه‌كردن بۆ هه‌ركه‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان ئیجبارییه، بۆ ماوه‌ی دووهه‌فته وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دای ناوه، ئه‌و شوێنانه‌ش وه‌زاره‌ت دیاری كردوون به‌پێ خواستی كه‌سه‌كان ده‌توانن تێدابمێننهوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌نها خه‌رجی مانه‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه له‌سه‌ر هاوڵاتییان ده‌بێت چاودێری ته‌ندروستی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، وه ئه‌وكه‌سانه‌شی له پارێزگاكانی عێراقیشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌مان شێوه كهرهنتینهدهكرێن به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات و تێچووی مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر خۆیانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر چوهتهبواری جێبه‌جێ كردن سلێمانی له‌م ڕۆژانه‌ی دووای بڕیاره‌كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن، كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت 14 ڕۆژ له كه‌ره‌نتینه بمێننه‌وه.
ئه‌وكه‌سانه‌ی له كه‌ره‌نتینه‌كان ده‌مێننه‌وه له چه‌ندین شوێنه له كوردستان نرخی شوێنه‌كان جیاوازن ئه‌و كه‌سانه‌ی كهرهنتینهدهكرێن له‌سه‌ر خواستی خۆیان شوێنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرن، ده‌یانه‌وێت تێدابمێننهوه ،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌م بووه‌ته‌وه ته‌نها هه‌فته‌ی ڕابردوو جارێكی تر هاتنه‌وه‌ی هاوڵاتییان زیادی كردبو، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كاتی هاتنه‌وه‌یان بۆ ڕێكده‌خات چونكه ئێسته ڕێكاره‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی دنیا زه‌حمه‌ته، محمه‌د قادر وای گوت.
زانیاری له‌سه‌ر ته‌ندروستی نهخۆشهكانداو گوتی، له پارێزگای دهۆك هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕه‌وشی ته‌ندروستی زۆرینه‌یان جێگیره، هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕه‌وشیان باشه، له سلێمانی 5 حاڵه‌تمان هه‌یه باری ته‌ندروستییان خه‌راپه 50 حاڵه‌تیشیان پێویستییان به ئۆكسجینه،له هه‌ولێر 2 حاڵه‌تی زۆر خه‌راپمان هه‌یه و 6 حاڵه‌تیشمان هه‌یه له ژێر ئۆكسجینن، ڕێژه‌ی توشبووانیش به‌رده‌وام له زیادبوندایه.
له كوردستان له ئێسته‌دا 1400 هاوڵاتیی له كهرهنتینهكاندان به‌رده‌وامیش هاوڵاتییان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێنه‌وه كهرهنتینهدهكرێن.