وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕێگاوبانه‌كان نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕێگاوبانه‌كان نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌

 

 

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی :

 

 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان له‌ ته‌واوی كوردستان له‌ ماوی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ستی كردووه‌ به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی ناوشاره‌كان.

له‌و باره‌وه‌ كردۆ عومه‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆز گوتی:” ساسان عه‌ونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆکایەتیی هەموو شارەوانییەکان کرد، تیمەکانی شارەوانی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە کە شەقامەکان بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە چۆڵن، نۆژەن بکرێنەوە.

كردۆ عومه‌ر وتیشی:” له‌ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی سه‌ره‌تا ده‌ستی پێكرد، پاشان له‌ پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك له‌ پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان ده‌ست پێده‌كات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتو گوزار وتیشی:” نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانییه‌كان خۆیان ده‌بێت، له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌ توانای نییه‌ بودجه‌یان بۆ ته‌رخان باكات.

کۆمێنتا تە