پارتی و یه‌كێتی پشتیوانی یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن

پارتی و یه‌كێتی پشتیوانی یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن

 

 

 

ئه‌ڤرۆ نیوز، عه‌زیز هه‌ورامی:

هاوڵاتییانی كوردستان له‌ شۆسیالمیدیا هه‌ڵمه‌تی پشتیوانی مه‌سروور بارزانین بۆ چاكسازی ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو فڕاكسیۆنی پارتی و یه‌كێتیش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێن، پشتیوانی چاكسازی ده‌كه‌ین یاسامان بۆ ده‌رچواندووه‌ پێویسته‌ وه‌ك خۆی ده‌قی یاسا چاكسازی جێبه‌جێ بكرێت.

زیاد جه‌بار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فڕاكسیۆنی یه‌كێتی، به‌ ئه‌ڤرۆنیوزی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی پشتیوانی چاكسازی ده‌كات له‌ كوردستان و ئێمه‌ وه‌ك فڕاكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌وری گرنگمان هه‌بووه‌، له‌ ئاماده‌كاری پڕۆژه‌ی چاكسازی و ده‌نگدان به‌ پڕۆژه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین حكوومه‌ت ماده‌ به‌ماده‌ی په‌سه‌ند بكات.

جه‌بار زیاتر ده‌ڵێ:” زۆرێك له‌ پڕۆژه‌كان ده‌رچوێندراون و بوون به‌یاسا به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراون به‌ڵام یاسایی چاكسازی زه‌روره‌ته‌ و ده‌بێت هه‌مووان پشتیوانی حكوومه‌تبین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاكسازی بخه‌ینه‌ سه‌ر ڕێگه‌ی خۆی، وه‌ك وتیشمان یه‌كێتی پشتیوانی حكوومه‌ته‌ بۆ چاكسازی.

سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فڕاكسیۆنی پارتی، به‌ ئه‌ڤرۆنیوزی ڕاگه‌یاند، له‌ جێبه‌جێ كردنی یاسایی چاكسازی له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ هاوڵاتیان و حكوومه‌ت سودی لێده‌بینن، كه‌سانی گه‌نده‌ڵ لێ زیانمه‌نده‌بن بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مووان پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بین بۆ چاكسازی له‌ كوردستان.

هه‌روه‌ها گوتی، له‌ په‌رله‌مان هه‌موو فڕاكسیۆنه‌كان ڕه‌زامه‌ندبوون له‌ سه‌ر پڕۆژه‌ی چاكسازی و جگه‌ له‌ یه‌ك دوو فڕاكسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی نه‌بوون، ئه‌و حزبانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی له‌ده‌سه‌ڵاتن پشتیوانی پڕۆژه‌كه‌یانكرد، ئێمه‌ وه‌ك پارتی شانده‌ده‌ینه‌ ژێرباری چاكسازی و به‌هیواین هه‌موو حزبه‌كان هاوكاربن هه‌نگاوی چاكسازی به‌ره‌و دوواوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ چاكسازی ده‌بێت بكرێت و ده‌ستی پێكردووه‌.

کۆمێنتا تە