پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه: 72 سه‌عاتی نوێ بۆ ڕێگری له‌هاتوچۆ نوێ كرده‌وه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕای گه‌یاند، 72 سه‌عاتی داهاتوو هه‌موو هاتوچۆیه‌ك قه‌ده‌غه نوێ ده‌كرێته‌وه هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات سزاده‌درێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هاتووه، نانه‌واخانه و سه‌مونخانه و سۆپه‌رماركێته‌كانی ناو كۆڵانه‌كان كراوه‌ده‌بێ، ڕۆژی 18ی مانگیش له سه‌عات شه‌شی به‌یانی تاوه‌كو 11ی پێش نیوه‌ڕۆ قه‌ساب خانه‌كان كراوه‌ده‌بن.
ته‌واوی بڕیاره‌كانی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه.
– بە هیچ شێوەیەك قەرەباڵغی رێگەپێدراو نییە.
– لە كاتی وەستان و سەرەدا، دەبێت نێوان كڕیارەكان لە دوو مەتر كەمتر نەبێت.
– پێویستە رەچاوی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەكان بكرێت، كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری و لیژنەكان دەردەچێت، وەك بەكارهێنانی دەمامك و دەستكێش و بە بەردەوامی مەوادی پاكژكردنەوە بەكار بهێنن .
– كڕیارەكان بە هیچ شێوەیەك بواری چوونە ناو دوكانی گۆشت فرۆشەكانیان نییە و دەبێت شریتی قردێلەیی دابنرێت بۆ جیاكردنەوەیان.
– هەر دووكانێك پێویستە كەسێكی تایبەت، بۆ وەرگرتن و ژماردنی پارە لە كڕیارەكان دابنێت .
– سەرجەم هەفتە بازاڕەكانی ناو شاری هەڵەبجە جگە ئەوانەی ناو بازاڕ، كراوە دەبن، لەژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەكانی قایمقامیەت بە رەچاوكردنی سەرجەم رێكارە تەندروستییەكان و ئەم رێنماییانەی خوارەوە:
– بە پێی بەیانی ژمارە (19)ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ بە هەموو شێوەیەك بۆ هەفتەبازاڕ و شوێنە رێگەپێدراوەكان قەدەغەیە و رووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەبنەوە .