ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگره له‌به‌رده‌م هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی 171 ئه‌نفال كراوان
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
ئه‌مڕۆ 32 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال تێده‌په‌ڕێت له‌لایه‌ن ڕژێمی دكتاتۆری سه‌ددام حوسێن، به‌هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی یادهكهنهكرایهوه، نه‌تواندرا 171 ڕوفاتی ئه‌نفال كراوان بهێندرێنه‌وه گه‌رمیان و له باوشی نیشتیمان به خاكیان بسپێرن.
فواد ته‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” پاش ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن، حكوومه‌تی هه‌رێم به هاوكاری ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق تواندرا 60 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفال كراوان له سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌ڵبدرێته‌وه، 3737 ڕوفاتی ئه‌نفال كراوی كوردی تێدا دۆزراونه‌ته‌وه هێندراوهنهتهوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ،له ساڵی 2018 سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی تر دۆزراونه‌وه له بیابانی سه‌ماوه یه‌ك له گۆڕه‌كان هه‌ڵدرایه‌وه ،171 ڕوفاتی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، ڕوفاته‌كان بردراون بۆ پزیشكی دادی به‌غدا سه‌مپڵی ئێسك لێ وه‌رگیراوه، چه‌ند ڕۆژێك پێش بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگاداركراینه‌وه ته‌واوی ڕێكاره‌كان، ته‌واو بوه ،به‌ڕاسپارده‌ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ڕێوشوێنی هێنانه‌وه‌ی ،ڕوفاته‌كان كاری بۆ كرا به‌ڵام بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگربو له‌به‌رده‌م كاره‌كانمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پاش ئاسایی بونه‌وه و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ و نه‌مانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كار ده‌كرێت له سه‌ر هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفاڵ كراوان، و هه‌ڵدانه‌وه‌ی دوو گۆڕی تری به‌كۆمه‌ڵ له بیابانه‌كانی سه‌ماوه.