ئابوورناسێک: هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابووری وڵات له قه‌یرانی دارایی دورده‌خاته‌وه
ئه‌ڤرۆ نیۆز عه‌زیز هه‌ورامی:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی هه‌نگاوه‌كانی بۆ فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی وڵات ده‌ست پێكردووه، ئابووری ناسان ده‌ڵێن، هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ فراوان كردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی كوردستان دوورمان ده‌خاته‌وه له‌وه‌ی وڵات توشی قه‌یرانی دارایی ببێته‌وه.
سه‌ركۆ یونس ئابووری ناس به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” وڵات كاتێك یه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌بێت بۆ بوودجه‌ی گشتی ئه‌وه هه‌میشه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی قه‌یرانی دارایداده‌بێت، بۆیه هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ فره چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات پشت نه‌به‌ستن ته‌نها به‌داهاتی نه‌وت، په‌ره‌پێدان به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار، ئه‌وه وڵات له مه‌ترسی دروستبوونی قه‌یرانی دارایی دوورده‌خاته‌وه”.
گرنگی دان به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار
سه‌ركۆ یونس وتی:” له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌گه‌زه‌كانی په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شت و گوزار و بازرگانی و سه‌رجه‌م ده‌رامه‌ته سروشتییه‌كان هه‌یه، ته‌نها پێویستییان به پاڵپشتی هه‌یه كوردستان هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی له نێوان وڵاتانی ئێران و عێراق و توركیا هه‌ڵكه‌وتووه ده‌توانین گرنگی به‌بازرگانی بده‌ین وه به‌رهه‌می ناوخۆ له ڕێی ئه‌و وڵاتانه‌وه هه‌نارده‌بكه‌ین”.
كوردستان به سه‌رچاوه‌ی سروشتی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده جگه له نه‌وت و غاز، گۆگرد و قورقشمی هه‌یه،گرنگیان پێبدرێت سه‌رچاوه‌ی ئابووری كوردستان ده‌بوژێته‌وه، سه‌ركۆ یونس وای گوت”.
خۆشگوزه‌رانی تاك
زیاتر ده‌ڵێ،خۆشگوزه‌رانی تاك له هه‌موو وڵاتێك پێوه‌سته به‌وه‌ی حكوومه‌ت گرنگی به زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بدات، كاتێك داهاتی ناوخۆ زیاد ده‌كات داهاتی تاك به‌رزده‌بێته‌وه ئه‌وكاته پاره‌ی زیاتر ده‌ڕواته بازار جوڵه‌ی بازرگانی زیاده‌كات ئه‌وكات كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ركه‌ر خۆشگوزه‌رانی تاك”.
كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ده‌روازه گومرگییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی دارایی
له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، گرنگه حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی گومرگ و په‌ره‌پێدانی ده‌روازه‌كانی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتان، داهاته‌كه‌شی له دارایی گشتی ده‌وڵه‌ت كۆببێته‌وه، جارێكی تر به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه دابه‌شبكرێته‌وه هه‌نگاوێكی گرنگه دوورمان ده‌خاته‌وه له گه‌نده‌ڵی ئه‌وكاته‌ش ده‌زانی چه‌ند داهاتت هه‌یه و له چیشدا سه‌فی ده‌كه‌یت”.
بڕیاری حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان
ناوبراو زانیاری زیاتر ده‌دات و گوتی:”به‌پێ زانیارییه‌كان حكوومه‌ت یه‌ك تلیۆن دینار قه‌رزی لای سه‌رمایه‌داران و بازرگانان هه‌یه حكوومه‌ت ئه‌و پارانه وه‌ربگرێته‌وه بگه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، حكوومه‌ت ده‌توانێت به‌و پارییه پڕۆژه‌ی زۆر باش ئه‌نجامبدات و گرنگی به ژێرخانی ئاوه‌دانكردنه‌وه بدات چالاكی ئابووری گه‌شه‌ده‌كات، هه‌لی كار بۆ لاوان ده‌ڕه‌خسێت و ڕێژه‌ی بێكاری كه‌مده‌بێته‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا”.
گرنگی دانی حكوومه‌ت به وه‌به‌رهێنان
هه‌نگاوی حكوومه‌ت به گرنگه حكوومه‌ت یاسایی وه‌به‌رهێنان هه‌مووار بكاته‌وه كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنانه‌ران بكات، كاتێك كارئاسانی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران كرا و ئه‌وكاته وه‌به‌رهێنه‌ران په‌ره‌به‌پڕۆژه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌وكاته‌شدا به فراوان بوونی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌لی كار بۆ لاوان ده‌سته‌به‌رده‌بێت به خاوه‌ن بڕوانامه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌شی بڕوانامه‌یان نییه، به‌پێ ئاماره‌كان ساڵانه زانكۆكانی كوردستان 30 هه‌زار ده‌ستی كارده‌خه‌نه بازاڕه‌كان، بۆیه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه حكوومه‌ت گرنگی به فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان ده‌كات”.