ئاسایشی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌رمان و ئاژه‌ڵی قاچاخ ده‌گیرێت له ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێوشێنه‌كانی ڕێگاقاچاخچییهكانی توندكردووه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاڵایه‌كی قاچاخ نه‌هێندرێته هه‌رێمی كوردستان له ڕوی ئێرانه‌وه،ئاسایشی شاره‌زوور له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئاژه‌ڵ و ده‌رمانی زه‌راعی قاچاخ ڕاگه‌یاند.
له ڕونكردنهوهیكدا ئاسایشی شاره‌زوور بڵاوی كردووه‌ته‌وه كۆپێكی بۆ ئه‌ڤرۆ نیۆز نێردراوه تێداهاتووه، بۆ پاراستنی سنوره‌كان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه مه‌ترسی بڵاو بونه‌وه‌ی په‌تایی كۆرۆنایی لێبكه‌وێته‌وه یان دزه كردنی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه بیه‌وێت به‌قاچاخ یان كه‌ل و په‌لی قاچاخ به‌ده‌ر له ڕینمایه ته‌ندروستیه‌كان بهێنێته ناو هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی چڕدا هێزه‌كانی ئاسایش، ده‌ست به‌سه‌ر ده‌رمانی زه‌راعی و ته‌ندروستی و ئاژه‌ڵ كهویستراوه به قاچاخ بهێندرێنه ناوخاكی كوردستان له دیوی ئێرانه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی شاره‌زوور، له ڕونكردنهوهكهیداهاتوه، چوار بار ده‌رمانی ته‌ندروستی كه پێك هاتوون له نۆ جۆر كه هه‌ر جۆره‌ی به‌بڕی جیاوازه، چل و دوو كارتۆن ده‌رمانی زراعی جۆراو جۆر،ده مهزاخهی ڕشتنی ده‌رمان ، پهننجاو یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵ له جۆری مه‌ڕ و بزن، ناردنی نزیكه‌ی 140 هاوڵاتی بۆ كه‌ره‌نتینه‌كان كه به ڕێگه‌ی قاچاخ هاتونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ش به‌وه‌دراوه، به‌فه‌رمانی به‌ریز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور دۆسییه‌ی لێكۆلینه‌وه كراوه‌ته‌وه و هێزه‌كانمان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه.