ئێران 250 مه‌تر سنووری خاكی مه‌رزێكی كوردستانی به‌زاندووه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
به‌رپرسانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێن ئێرانییه‌كان له سنووری مه‌رزی كێلێ 250 مه‌تر سنووریان به‌زاندووه ئه‌و شوێنه‌ی دیارییمان كردبوو بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزی كێلێ داگیریان كردووه، داوامان كردووه لیژنه‌یه‌ك له حكوومه‌تی ئێران و عێراق بێن وهێڵی ته‌ماس دیاری بكه‌ن له‌نێوان هه‌ردوولامان.
جه‌وهه‌ر ڕه‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند” هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران 250 مه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و زه‌ویه‌ی دامان نابوو بۆ دروستكردنی بینا كۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزی كێلێ تێدادامهزرێنین، داگیریان كردووه ئێستا نازانین هێڵی تماسی ئێمه و ئێرانییه‌كان كامه‌یه.
جه‌وهه‌ر ڕه‌سووڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،چه‌ند جارێك حكوومه‌تی عێراق مان له‌و سنوور به‌زاندنه‌ی ئێران ئاگادار كردووه‌ته‌وه پێوه‌ندی به سییادهی هه‌یه لیژنه‌یه‌ك بنێرن هێڵی ته‌ماسی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت دیاری بكه‌ن.
لایه‌نی ئێرانی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت سنووریان به‌زاندووه هیچ بیانوێكیشیان نییه بۆ ئه‌و سنوور به‌زاندنه،وتویانه ته‌نها فه‌رمانیان پێكراوه له سه‌روی خۆیانه‌وه، ئه‌و سنووره‌ی داگیریان كردووه شوێنێكی ته‌خت و زۆرباشه و تمووحیان لێ هه‌یه چوونكه زۆر گونجاوه بكرێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی گومرگ، جه‌وهه‌ره ڕه‌سووڵ وای گوت.
له دوواین هه‌وڵمان بۆ پاشه‌كشێ كردن به هێزه‌كانی ئێران له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد نوسراوێكمان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه،لیژنه‌یه‌كی ئێرانی و عێراقی بێن و سنووره‌كه دیاری بكه‌ن و ئێمه‌ش كۆمه‌ڵگای فه‌رمانگه‌كانی خۆمان دروست بكه‌ین.