ئەڤرۆ ناوی ڕابەری نوێ بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشکرادەکات

ئەڤرۆ ناوی ڕابەری نوێ بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشکرادەکات

ئەڤرۆ نیۆز، عەزیز هەورامی:

بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی باس لە کاتی کۆنگرەی حزبەکەیان دەکەن و دەڵێن ،کۆرۆنا ڕێگربووە لەبەردەم کۆنگرە لەگەڵ ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا کۆنگرە دەبەستین و ڕابەرێکی نوێ هەڵدەبژێرین.

عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی، بە ئەڤرۆ نیۆزی ڕاگەیاند:” بەپێ پێڕەوی ناوخۆ دەبوو لە مانگی ٧ـی ئەمساڵ کۆنگرەمان ببەستایە بەڵام بە هۆکاری بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی دوواخرا.

هەروەها گوتی:” لە دوواین کۆبونەوەی ئەنجوومەنی شورا بڕیار دراوە لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی بار و دۆخە و کرانەوەی زانکۆکان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شورا ئەنجام دەدرێت و ڕۆژی کۆنگرە دیاری دەکەین.

زیاتر وتی:” دەمانەوێت کۆنگرەیەکی نەوعی بکەین و تەواوی دەنگە ناڕازییەکان بێنە کۆنگرە و بەشداری بکەن، لە کۆنگرە بڕیار لەسەر تەواوی پێشنیار و ڕاکان بدرێت، کادیری نوێ گەنج و خاون بڕوانامە بێنە سەرکردایەتی.

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێ:” پێرەوی ناوخۆی بزووتنەوە تەنها دوو خولی دیاری کردووە کەسێک ڕابەربێت، ماموستا(عیرفان عەبدولعەزیز )دوو خولی خۆی تەواو کردووە، خۆشی بڕیاریداوە خۆی کاندیدنەکاتەوە.

هێمایی بۆ ئەوەکرد:” هەر ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی دوو خول ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوبێت بۆی هەیە خۆی کاندید بکات بۆ ڕابەری گشتی، حاجی کامیل حاجی عەلی ئاماژەی پێدەکرێت یەکلای بوبێتەوە خۆی بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کاندید بکات.

کۆمێنتا تە