به‌رپرسێكی باڵای پارتی: داعش له خانه‌قین ده‌ستی كردووه به شه‌هیدكردنی هاوڵاتیانی سڤیل
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
شه‌وی ڕابردوو له هێرشێكی تیرۆرستانی داعش پێنچ هاوڵاتی یه‌ك خێزان ده‌بنه قوربانی و شه‌ش سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق بریندارده‌بن، پاشان له ناوچه‌كه هه‌ڵدێن.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دییموكراتی كوردستان تایبه‌ت به ئه‌ڤرۆ نیۆز گوتی:” شه‌وی ڕابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی باره‌گای ناوچه‌ی خه‌بات سه‌ربه لق مان، به‌ناوی حه‌یده‌ر ئیحسان،ده‌ڕوات بۆ ماڵی باوكی له گه‌ره‌كی به‌هاری نوێ له خانه‌قین له لایه‌ن بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و بریندارده‌بێت و له چه‌كداره‌كان دێته‌وه‌ده‌ست و ته‌قه ده‌كات، ئه‌وه‌ده‌بێت باوكی و دووبرای و كوڕێكی به ده‌مییه‌وه‌ده‌ڕۆن ته‌قه‌ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی دانیشتوی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش ته‌قه‌ده‌كه‌ن به‌داخه‌وه باوك و براو كوڕه‌كه‌ی 9 ساڵه بریندارده‌بن، حه‌یده‌ر ئیحسان خۆشی شه‌هید ده‌بێت.
ناوبراو ده‌ڵێ، له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای عێراق به‌ده‌میانه‌وه ده‌ڕوات له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه مینێك داده‌ندرێته‌وه پێش ڕوداوه‌كه به سه‌ربازه‌كاندا ده‌ته‌قێته‌وه له ئه‌نجامدا شه‌ش سه‌رباز بریندارده‌بن یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان قاچێكی له ده‌ست ده‌دات.
زیاتر زانیاری‌دا و وتی، چه‌كدارانی داعش جۆره‌قه‌ناسێكیان پێیه دووربینی شه‌وی له‌سه‌ره زۆر به‌ئاسانی توانیویانه به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ببینن و بیان پێكن، داعش له‌ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بووه‌ته مه‌ترسی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه به‌رده‌وامن له چالاكی تیرۆرستی و چالاكییه‌كانیشیان فراوانتر ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی وتیشی:” هێزێكیش هه‌یه به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی له عه‌شیره‌تی كوڕییه‌كانن هاوكارێكی باشی داعشن و ئه‌وناوچانه‌ی داعش ده‌سه‌ڵاتی ناگاتێ ئه‌وه ئه‌م هێزه بۆیان جێبه‌جێ ده‌كات، له سه‌ردامی ڕژێمی سه‌ددام حوسێن سه‌ربه‌و ڕژێمه‌بوون وه دووای ڕوخانی حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 2003 پاشان بوون به هاوكاری تیرۆرستانی قاعیده، ئێستاش به شه‌و داعشن و به ڕۆژ حه‌شدی شه‌عبین،به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی وای گوت”.