به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران: 53 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی ده‌نێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ...

به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران: 53 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی ده‌نێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ر

 

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

 

ڕۆژی هه‌ینی به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی 53 به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاوی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌نێردرێن بۆ بوڵاتی ئێران لیژنه‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دارایی یاوه‌رییان ده‌كه‌ن.

له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆز، لوقمان عه‌بدوڵقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ڵێ:” به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ڕۆژی هه‌یه‌نی 53 به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاوی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌نێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” به‌ركه‌وتوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر بۆ وڵاتی ئێران ڕه‌وانه‌ده‌كرێن، 35 كه‌سیان له‌ لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ دیاری كراون و 18 كه‌سی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانه‌وه‌ دیاری كراون سه‌رجه‌میان پشكنینیان بۆكراوه‌ له‌و به‌ركه‌وتوانه‌ن پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌یه‌”.

ویشتی:” له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین وه‌جبه‌ به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیاوی بۆ چاره‌سه‌ر نێردراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌م 53 به‌كه‌وتوه‌ش تیایانه‌ 20 جارده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر حكوومه‌ت ناردوویه‌تییه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:” له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی لیژنه‌یه‌ك له‌ نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ یاوه‌ری به‌ركه‌وتوه‌كان ده‌كه‌ن”.

کۆمێنتا تە