به 75 ده‌فته‌ر دۆلار نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێ كۆرۆنا دروست ده‌كرێت
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عهزیو هه‌ورامی:
له قه‌زای كه‌لار له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه له‌سه‌ر ڕوبه‌ری پێنچ هه‌زار مه‌تر زه‌وی سه‌رمایه‌داران نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 70 قه‌روێڵه‌ی هاوشێوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی سلێمانی دروست ده‌كه‌ن.
حاجی ئه‌حمه‌د عه‌لی نوێنه‌ری بازرگانانی كه‌لار بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كۆرۆنا، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی گۆت، ئه‌مڕۆ له ئیداره‌ی گه‌رمیان بازرگانان و خێرخوازان كۆبوینه‌وه بڕیاری دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 70 قهروێڵهییماندا به بڕی 75 ده‌فته‌ر دۆلار.
ناوبراو وتیشی، ئه‌و كۆمپانیاییهی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی سلێمانی دروستكرد، هاتووه ئاماده‌ی ده‌ربڕیوه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 70 قه‌روێڵه‌ی له كه‌لاریش دروست بكات، ئێستا له‌گه‌ڵیدا وتوێژ ده‌كه‌ین، له به‌یانیه‌وه ده‌ست به‌كارده‌بێت له ماوه‌ی 15 بۆ 20 ڕۆژی ئاینده نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر ڕوبه‌ری پێنچ هه‌زار مه‌تر بنیات ده‌ندرێت و تاوه‌كو ئێستا 40 سه‌رمایه‌دار ئاماده‌ی ده‌ربڕیوه، به‌پاره هاوكاری دروستكردنی نهخۆشخانهكهبێت، 75 ده‌فته‌ر دۆلاری تێده‌چێت، له به‌بنیات نانی تاوه‌كو دابینكردنی ته‌واوی ئهجیزه ته‌ندروستییه‌كان.