ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆماری چین ئیمزاكرد
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ كۆنسوڵییهتی كۆماری چین له هه‌رێمی كوردستان ڕێكه‌وتنێكی به‌به‌های، نزیكه‌ی 85 هه‌زار یۆرۆ ئیمزاكر، بۆ كردنه‌وه‌ی هۆڵێكی گه‌وره‌ی له دایكبوون به‌ته‌واوی ئامێره پزیشكییه سه‌رده‌مه‌كان بنیات ده‌نێ.
ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ئه‌ڤرۆ نیۆز ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنچشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له دیوانی پارێزگای سلێمانی، ڕێكه‌وتنێكی ته‌ندروستیمان له‌گه‌ڵ كۆنسوڵییهتی وڵاتی چین ئیمزاكرد، نزیكه‌ی به‌به‌های 85 هه‌زار یۆرۆ، بۆ كردنه‌وه‌ی هۆڵێكی گه‌وره‌ی له دایكبوون له هه‌ڵه‌بجه به ته‌واوی ئهجیزه پزیشكییه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی، ته‌واوی ئامێره پزیشكییه‌كان له لایه‌ن كۆمپانیاكانی كۆماری چیك دابین ده‌كرێن پاش ئه‌وه‌ی قبووڵ ده‌كرێن ده‌بێت، له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا ته‌واوی ئامێره پزیشكییه‌كان بگاته هه‌ڵه‌بجه.
ئاواژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به ته‌واوبونی ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته خاوه‌نی هۆڵێكی له‌دایكبوونی مۆدێرن به ئهجیزهی پێشكه‌وتوی ته‌ندروستیی.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی 9 گرنگی تایبه‌تی به كه‌رتی ته‌ندروستی داوه، شاره‌زایانی پزیشكی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كوردستان له كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به‌رو پێشه‌وه‌ناوه.