تیمی ته‌ندروستی له‌ مه‌رزی باشماخ پشكنینی كۆرۆنا بۆ 100 كه‌س ده‌كه‌ن

تیمی ته‌ندروستی له‌ مه‌رزی باشماخ پشكنینی كۆرۆنا بۆ 100 كه‌س ده‌كه‌ن

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌ قه‌زای پێنچوێنی سه‌ربه‌پارێزگای سلێمانییه‌ و ئاڵگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وامه‌، تیمێكی ته‌ندروستی له‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ڕۆنه‌ مه‌رزه‌كه‌ پشكنین بۆ كارمه‌ندان و شۆفێران ده‌كه‌ن كه‌ به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ شۆفێرانی ئێرانی هه‌یه‌.

لوقمان له‌تیف، له‌ ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای پێنچوێن، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، تیمێكی تایبه‌تی پزیشكی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ هاوكاری نه‌خۆشخانه‌ی پێنچوێن، سه‌ردانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ یانكرد،به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و كارمه‌ند و شۆفێرانه‌ی له‌ مه‌رزه‌كه‌ به‌رده‌وام به‌ركه‌و‌تنیان له‌گه‌ڵ شۆفێرانی ئێرانی هه‌یه‌ له‌كاتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، زیاتر له‌ 100 كه‌س ئه‌مڕۆ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، بۆ دڵنیابوون له‌ ته‌ندروستیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن.

کۆمێنتا تە