جڤاتا وه‌زيران ژ عيراقێ دخوازيت قه‌ره‌بوويا هه‌له‌بچه‌ييان بكه‌ت

جڤاتا وه‌زيران ژ عيراقێ دخوازيت قه‌ره‌بوويا هه‌له‌بچه‌ييان بكه‌ت

ئه‌ڤرۆ نيوز:

جڤاتا وه‌زيرێن هه‌رێما كوردستانێ ل 31ى ئادارێ سالرۆژا كيميابارانا هه‌له‌بچه‌ په‌يامه‌ك به‌لاڤكر و داخواز دكه‌ت حوكمه‌تا عيراقێ قه‌ره‌بوويا ماددى و مه‌عنه‌وى يا هه‌له‌بچه‌ييان بكه‌ت.

جڤاتا وه‌زيران د په‌يامه‌كێ دا كو دانه‌ك ب ده‌ست ئه‌ڤرۆ نيوز كه‌فتيه‌ دده‌ته‌ زانين كو ئه‌و چاڤه‌رێ وێ چه‌ندێ ژ حوكمه‌تا عيراقێ دكه‌ن كو ئه‌ركێ سياسى و ئه‌خلاقى يێ خوه‌ د ده‌رهه‌ق ڤێ پارێزگه‌هێ دا و خه‌لكێ وێ ژ هه‌موو جوره‌ گرنگيپێدانه‌كێ بجهـ بينيت.

ده‌رباره‌ى قوربانيێن كيميابارانا هه‌له‌بچه‌، جڤاتا وه‌زيران دبێژيت: “ساخكرنا ڤێ كاره‌ساتێ ژبلى وێ چه‌ندێ كو رێزگرتنه‌ ل قوربانيێن ملله‌تێ مه‌ و مێژوويا تژى قوربانيدان و تێكوشان، ته‌كست ل سه‌ر وێ چه‌ندێ دكه‌ين كو حوكمه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ل گرنگى دانا جدى ب ژيان و خزمه‌تكرنا برينداران و خێزان و كه‌سوكارێن قوربانيێن چه‌كێ كيمياوى و خزمه‌تكرنا زێده‌ترا هه‌له‌بچه‌يێن عه‌زيز… وه‌كو چاوان هه‌له‌بچه‌يا شه‌هيد سيمبۆلا ئازار و قوربانيێن گه‌لێ مه‌يه‌، ب هه‌مان ره‌نگ سيمبۆلا خوراگرى و زيندويێ يه‌”.

ده‌قێ په‌ياما جڤاتا وه‌زيران ل سالرۆژا كيميابارانا هه‌له‌بچه‌:

ئەمڕۆ سی و یەک ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا لەسەر دەستی ڕژیمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە وێڕای شه‌هیدبوونى پێنج هەزار هاووڵاتیی بێتاوان، هەزارانی دیکەش بریندار بوون و تا ئێستاش زۆربەیان بەدەست لێکەوته‌ و کاریگەرییە خراپە تەندروستی و دەروونییەکانی ئەو کارەساتەوە دەناڵێنن. ئەمە وێڕای ئاوارەبوونی هەزاران خێزان و وێرانکردن و تێکدانی ژینگەی ئەو دەڤەرە دڵگیرەی کوردستان.

یادکردنەوەی ئەم کارەساتە جگە لەوەی ڕێزگرتنە لە قوربانیانی گەلەکەمان و مێژووی پڕ لە تێکۆشان و قوربانیدانمان، جەختکردنه‌وه‌ی حکوومەتی هەرێمى كوردستانیشە لە بایەخدانی جددی بە ژیان و خزمەتکردنی برینداران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی چەکی کیمیایی و خزمەتکردنی زیاترى هەڵەبجەی ئازیز کە بێگومان کاری زۆر ماوە بۆیان بکرێت و حکوومەت بە پەرۆشەوە خزمەتی زیاتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتوانە سەربەرزەکەی بە ئەرکی گرنگ و سەرەکیی خۆی دەزانێت.

چاوەڕوانیمان لە حکوومەتی عێراقیش بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆیەتی دەرهەق بەم پارێزگایە و دانیشتوانەکانی لە هەموو جۆرە بایەخپێدانێک له‌گه‌ڵ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی خەڵکەک و ژینگەکەی، وەک قوربانیی دەستی دەوڵەتی عێراق.

وەک چۆن هەڵەبجەی شەهید سیمبولی ئازار و قوربانیی گەلەکەمانه‌، بە هەمان شێوەش سیمبولی خۆڕاگری و زیندووییمانە. قوربانیان و ئەو ئازیزانەمان کە لەم کارەساتە ناخهەژێنەدا لەدەستمان داون، هەمیشە لە یادمانن و تاهه‌تایه‌ لە ویژدانی ئەم گەلەدا یادیان زیندووە.

هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاک و بێتاوانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەی ئازیز و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
16/3/2019

کۆمێنتا تە