جێگرێ فه‌رماندێ گشتيێ هێزێن چه‌كدار داخوازيه‌كێ ژ پێشمه‌رگه‌يى دكه‌ت

جێگرێ فه‌رماندێ گشتيێ هێزێن چه‌كدار داخوازيه‌كێ ژ پێشمه‌رگه‌يى دكه‌ت

وێنه‌: ئه‌رشيف

ئه‌ڤرۆ نيوز:

جێگرێ فه‌رماندێ گشتى يێ هێزێن چه‌كدارێ ل هه‌رێما كوردستانێ د ئاگه‌هداريه‌كێ دا، وێراى ده‌ستخۆشيێ ل هێزێن پێشمه‌رگه‌يى بۆ سه‌ركه‌فتنێن وان يێن به‌رده‌وام، داخوازێ ژ هه‌موو پێشمه‌رگه‌يى دكه‌ت كو گرێدايى رێنمايێن شه‌رى بن و ب چو ره‌نگان ژێ ده‌رنه‌كه‌ڤن و يێ گرێدايى وان رێنما نه‌بيت دێ ب دژوارى هێته‌ سزادان.

ئه‌ڤه‌ ژى ده‌قێ وێ ئاگه‌هداريێ يه‌:

ئاگادارییه‌ك له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌
پێشمه‌رگه‌ گیانله‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان،پارێزه‌رانی خاك و نه‌ته‌وه‌، وێڕای دوباره‌ ده‌ستخۆشیمان له‌و به‌رگریی و هه‌ڵمه‌ته‌ قاره‌مانانه‌تان بۆ پاراستنی بست به‌ بستی خاكی كوردستان له‌ شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌كانی تاریكی و پارێزه‌رانی نه‌ریتی وه‌حیشگه‌ری تیرۆریستانی داعش، به‌ڵام له‌ دوایین هێڕشی ئه‌وان و تێكشكاندنی له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا دیارده‌یه‌كی نوێی قێزه‌ونی دور له‌ كه‌لتورو نه‌ریت و ئاكاری كوردانه‌و كورده‌واری بڵاوبۆته‌وه‌، كه‌  سه‌ربڕینی داعشێكه‌، به‌ راستی ئه‌و كاره‌ دژو پێچه‌وانه‌ی ئاكاری شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌، به‌ درێژایی ده‌یانساڵی به‌رگری و مقاوه‌مه‌تی ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ له‌پێناو مانه‌وه‌یدا، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ یاساو رێساو نه‌ریته‌كانی ئه‌م گه‌له‌ جوامێره‌دا ئه‌و كاره‌ رووبدات، به‌ درێژایی مێژوی شوڕش و به‌ره‌نگارییه‌كانمان ئێمه‌ یاساكانی جه‌نگمان پاراستوه‌و به‌ گوێره‌ی بنه‌ماكانی كه‌لتورو ئاینه‌كانمان هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كانی دوژمنانمان كردوه‌و به‌ گوێره‌ی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش رێزمان له‌ دیله‌كان گرتوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان دڕنده‌و بێبه‌زه‌یش بووبن.

پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان: داعشی دوژمنی ئه‌مجاره‌مان، ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا یه‌كسان بكه‌ن له‌ توندوتیژی، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و نیه‌ت و مه‌رامه‌یان بن، ئێوه‌ دیفاع له‌ خاك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، ئێوه‌ به‌ ناوی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ دژی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی ده‌جه‌نگن، مرۆڤایه‌تیش ئه‌و كارانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.
بۆیه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌و ئه‌وه‌شی له‌ به‌رپرس و پله‌دارو پێشمه‌رگه‌ش ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامبده‌ن، یان رێگه‌ بده‌ن به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ به‌ تونتدرین شێوه‌ سزا ده‌درێت.
بژین بۆ پاراستنی كوردو كوردستان…

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
2-2-2015

کۆمێنتا تە