حوكمه‌تا هه‌رێمێ په‌يامه‌ك به‌لاڤكر
ئه‌ڤرۆ نيوز:
د په‌يامه‌كێ دا ب هه‌لكه‌فتا هاتنا سالا نوو يا بابلى-ئاشوورى و جه‌ژنا ئه‌كيتۆ، جڤاتا وه‌زيرێن هه‌رێما كوردستانێ، سه‌ره‌رايى پێرۆزباهيكرنێ ل گه‌لێ كلدان، سريا و ئاشوورى ل كوردستانێ و جيهانێ ته‌كست كر كو پێكڤه ژيان و لێبۆرين ل كوردستانێ دێ يا پاراستى بيت، كوردستان ژى وه‌كو هه‌رده‌م مال و وه‌لاتێ ئارامێ هه‌موو پێكهات و نه‌ته‌وه و ئاينايه.
ئه‌ڤه ژى ده‌قێ په‌يامێ يه:
ساڵى تازه‌ى بابلى ـ ئاشوورى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ، له ته‌واوى گه‌لى كلدان، سریان، ئاشوورى له كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى جه‌ژنێكى ئارام و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازین.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌كى زۆرى خوشك و برایانى مه‌سیحیمان له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى ئایینییه‌كانى دیكه، له ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆردا، زێد و ماڵ و حاڵى خۆیان جێهشێتووه و ئێستا له هه‌رێمى كوردستان له میوانداریى خوشك و برایانى خۆیاندان، له نزیكه‌وه هه‌ست به ئێش و ئازاریان ده‌كه‌ین و پشتیوان و هاوسۆزیانین. هیوادارین جه‌ژنه‌كانى داهاتوو به سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتووانه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه و شوێنه ئازاد و ئاوه‌دانه‌كانى خۆیان و هه‌موومان له سایه‌ى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافهكانماندا، یاد و بۆنه و جه‌ژنه‌كانى داهاتوو بكه‌ینه‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى كه پێكهێنه‌رێكى سه‌ره‌كیى بنیادى كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیى گه‌لى كوردستانه و شانازى پێوه ده‌كه‌ین، هه‌میشه پارێزراو ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى بێئاكامى تیرۆر ناتوانێت ئه‌و كه‌لتووره له‌ق بكات. دڵنیایى ده‌ده‌ینه خوشك و برایانى كلدان، سریان، ئاشوورى و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كوردستان، تا كۆتایى به‌رگرى له‌و كه‌لتووره ده‌كه‌ین و كوردستان بۆ هه‌میشه به ماڵ و نیشتمانى ئارامى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
دووباره ساڵى تازه‌ى بابلى ـ ئاشوورى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ له ته‌واوى گه‌لى كلدان، سریان، ئاشوورى پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى ساڵێكى تازه‌ى پڕ له سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى و جه‌ژنێكى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان