سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
دووای دوو كۆبونه‌وه‌ی پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای پارتی به میوانداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی گڕوتینی تێكه‌وته‌وه،بڕیاره سبه‌ی 11ی ئاب شاندی پارتی و یه‌كێتی له دووكان كۆببنه‌وه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ر سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:”پێوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی له قۆناخی بنیات نانه‌وه‌دایه،ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ پێوه‌ندییه‌كه به سارو و سڕی مایه‌وه ئێسته هه‌ست كردن به لێپرسراوه‌تی و پێداویستییه‌كانی هه‌لومه‌رجی ناوخۆی كوردستان و عێراق بۆچوون هه‌یه له نێوان هه‌ردوو حزب پێویسته له‌م قۆناخه ته‌بایی و یه‌كڕیزی تێبپه‌ڕێنین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:” له به‌غدا له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی عێراق و له ناوچه كوردستانییه‌كانی ئهرهوهی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگی له نێوانیاندا هه‌یه له ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده هه‌ماهه‌نگیان نه‌بێت،هه‌نێك ڕوداو دێته ئاراوه ڕوئیایه‌كی نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه نمونه له به‌غدا یاسایه‌ك ده‌ربچێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان هه‌بێت پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریش یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌یه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ده‌بێت ڕێكه‌وتنێك هه‌بێت كارێكی وابكات پێوه‌ندیه‌كانمان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه ستراتێژیهكان دامه‌زرابێت،نه‌وه‌كو له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕه‌شه و مهترسییهكاتییهكان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستهدهی بینین لێپرسراوه‌تی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی پارتی و یه‌كێتی پێوه‌ندیه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌وتر ڕێك بخه‌نه‌وه.
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ، دووپاتر كرده‌وه:”لایه‌نه‌كان چه‌ند له ناوخۆی كوردستان ته‌بابن،به‌دڵنیاییه‌وه له به‌غدا و ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ماهه‌نگی نێوانیان زیاتر ده‌بیێت چه‌ند كێشه له‌ناوخۆی هه‌رێم له نێوانیانداههبێت كاریگه‌ری خه‌راپی ده‌بێت له‌به‌غدا و لهناوچهكوردستانییهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌بێت.