سلێمانی: نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا چوار ڕۆژ پێش واده‌ی خۆی ته‌واو بوو
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
له پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 65 قه‌ره‌وێڵه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشی كۆرۆنا دروستكرا و له سه‌ر ڕوبه‌ری 5000 هه‌زار زه‌وی.
دكتۆر شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له سلێمانی، به ئیڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” بڕیاربوو له ماوه‌ی 15 ڕۆژ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ته‌واوببێت به‌ڵام تواندرا له‌و ماوه‌ی خۆی 4 ڕۆژ زوتر ته‌واوی بكه‌ین له ڕوی بیناوه كۆتایی هاتووه ئه‌مڕۆ ئهجیزه ته‌ندروستییه‌كانی بۆ داده‌ندرێت.
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر گوتیشی:” ته‌واوی بودجه‌ی تێچوی نه‌خۆشخانه‌كه به‌ته‌واوه‌تی له سه‌ر خه‌ڵكی خێرخواز بووه، له دروستكردنی بیناكه‌وه بۆ دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ناو نهخۆشخاكهكهیان دابینكردووه. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له سبه‌ینێوه ڕاهێنان به‌و پزیشك و كارمهندانهدهكرێت دابینده‌كرێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌و و تێستی ته‌واوی ئامێره ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێت و ئاماده‌ده‌كرێت بۆ بوونی هه‌رحاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی توشبووی كۆرۆنا.
سلێمانی سێ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت كراون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رچنار 50 قه‌ره‌وێڵه و نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ 100 قه‌ره‌وێڵه و له نه‌خۆشخانه‌ی نوێ كراوه‌ته‌وه تایبه‌ت به كۆرۆنا 50 قه‌ره‌وێڵه‌ییه.