سه‌رۆك بارزانى ئاشوور و كلد و سيريانيان پشت راست دكه‌ت
ئه‌ڤرۆ نيوز:
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا هاتنا سه‌رێ سالا ئاشوورى و بابلى و جه‌ژنا ئه‌كيتۆ په‌يامه‌ك به‌لاڤكر و تێدا پيرۆزباهيێن خوه ئاراسته‌يى هه‌موو ئاشوورى و كلد و سريانيێن هه‌رێما كوردستانێ و عيراق و جيهانێ كرن.
د ڤێ په‌يامێ دا سه‌رۆك بارزانى جاره‌كا دى داخواز ژ ئاشورى و كلد و سريانيان كر كو هزر د هێلانا وه‌لاتێ خوه نه‌كه‌ن و پشت راست دكه‌ت كو پێشمه‌رگێن قه‌هره‌مانێن كوردستانێ وه‌كو چاوان به‌رى نوكه تيرۆرست ژ ناڤ برينه و پتريا ده‌ڤه‌رێن بن ده‌ستێ دۆژمنێن مرۆڤاتيێ پاقژ كرينه و به‌ره‌ڤانى ژ هه‌موو پێكهاتێن ده‌ڤه‌رێ ئازاد كرينه، د داهاتى دا كوردستانێ دێ هه‌روه‌سا سه‌رومال و وه‌لاتيان پارێزيت.
ده‌قێ په‌ياما سه‌رۆك بارزانى:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئاشووری بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی خوشك و برا ئاشووری و كلدانی و سریانییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
ئەمساڵ لەکاتێکدا بەشداریی لەو جەژنەی ئێوەی خۆشەویست دەکەین کە گەلەکەمان بە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانییەوە بەورڕووی شەڕێکی داسەپاوی تیرۆریستانی دڕندە و هەڵگرانی بیری نکۆڵیکاری و شۆڤینیزم بۆتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە خوشک و برایانی کریستیانی پارێزگای موسڵ لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە ناچار بوونە ماڵ و موڵکی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن و هەرێمی کوردستانیش وەک هەمیشە نەوایەکی ئارام و ماڵی هەموو لێقەوماوانە و ئەو بەها بەرزانەی گەلەکەمان لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بۆتە جێی ستایش و پێ‌زانین.
لێرەوە جارێکی دیکە داوا ئێوەی خۆشەویست دەکەم بیر لە بەجێهێشتنی وڵات نەکەنەوە و دڵنیاتان دەکەمەوە کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان وەک چۆن ئێستا تیرۆریستان تێک دەشکێنن و زۆربەی ناوچەداگیرکراوەکانیان لە دوژمنانی مرۆڤایەتی پاک کردۆتەوە و بەرگرییان لە هەموو پێکهاتەکانی ناوچە ئازادکراوەکان کردووە، لە داهاتوویشدا هەروا کوردستان سەروماڵی ئێوە و هەموو هاونیشتیمانییان دەپارێزێت و تیرۆریستانیش هیچ داهاتوویەکیان نییە و هەموو ئەوانەی ناچاربوونە ناوچەکانی خۆیان بەجێ بهێڵن، بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان.
هیوادارم ئێوەی ئازیز هه‌موو ساڵێك له‌ژێر سایه‌ی ئارامی و ئاسووده‌ییدا جه‌ژن و شادییه‌كانتان به خۆشی بگێڕن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
31/3/2015