سه‌رۆك بارزانی 251 په‌رتوك به زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌خشێت
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عهزیزههورامی:
له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی په‌رتوك بۆ كتێبخانه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆك بارزانی 251 په‌رتوك سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر به كتێبخانه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌خشێت.
به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی په‌رتوكه‌كانی گه‌یاندووه‌ته زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، له‌وباره‌وه به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند:” ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی 251 په‌رتوك سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر كرده دیاری بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، له چوارچێوه‌ی ئهوكهمپینهی ڕاگه‌یه‌ندراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی په‌رتوك بۆ كتێبخانه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه.
سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵی جدی دا بۆ به پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه وهبنیات نانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و به‌رده‌وامیش ڕێنمایی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بووه چیان پێ ده‌كرێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی بكه‌ن.
عه‌لی زیاتر ده‌ڵێ:” سه‌رچاوه‌كانی 251 په‌رتوكه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه هه‌مه‌جۆرن و مێژووی شارستانییه‌تی تێداییه تاریخی به‌شه‌رییه‌تی تێداتۆماركراوه، چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تری مێژووی تێداییه قوتابیان سودی باشی لێده‌بینن، ئه‌مه چه‌نده‌مینجاره سه‌رۆك كتێب به‌كتێبخانه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌خشێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:” پێویسته ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان دیاری خۆیان پێشكه‌ش به په‌رتوكخانه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، كه زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پێویستی به ده‌وڵه‌مه‌ندكردن هه‌یه”.