سه‌عدی پیره: حكوومه‌تی كازمی ته‌نها بۆ دوو مه‌به‌ست پێكهێندرا
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
دووای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقی ڕاگه‌یاند، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێ، ده‌بێت گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت، حكوومه‌تی كازمی ته‌نها بۆ دوومه‌به‌ست پێكهێندرا.
سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی نوێ عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ته‌نها بۆ دوو مه‌به‌ست پێكهێندرا ئه‌ویش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت بوو بۆ ده‌وڵه‌ت و وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ هێزه‌كانی سه‌ر به‌حكوومه‌ت،ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته.
سه‌عدی پیره ده‌ڵێ:” ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌م دۆخه‌دا ئایا له قاجانزی هه‌رێمی كوردستانه یان نا، ده‌بێت گفتوگۆی له‌سه‌ربكرێت له‌مه‌ڕ یاسایی نوێ هه‌ڵبژاردنه‌كان حزب بۆ حزب ده‌گۆڕدرێت، ئه‌م یاسایه بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی حزبه ئه‌وه‌ش خهڕاپه چوونكه حزبه‌كانن به‌رنامه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌بردنیان هه‌یه.
یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له خزمه‌تی كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌بێت پێیان خۆشه پۆستی باڵایان هه‌بێت،به‌بێ حزب به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌وانه ناتوانن كێشه‌ی هاوڵاتییان چاره‌سه‌ربكه‌ن و ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له‌ناو خه‌ڵك نییه،نهمنهتی پێشمه‌رگه ده‌زانن نه پێویستی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌لایانه‌وه گرنگه ئه‌وكه‌سانه ئیستیفاته له ناكۆكییه‌كانی ناو حزبه‌كان و شییعه و سوننه وڵاتانی دوروبه‌ر بیبینن،پێم واییه ئه‌وه بۆچونێكی نه‌زۆكه ناتوانن خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.