فارس عیسا: كازمی ڕوانگه‌ی زۆر باشه بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ،ده‌ڵێ حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پاش جه‌ژن دانوستانه‌كانیان ده‌ست پێده‌كاته‌وه، حكوومه‌تی نوێ عێراق ڕوانگه‌ی زۆر باشه له‌هه‌مبه‌ر ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كوردستان.
فارس عیسا، به ئه‌ڤرۆ نیۆز ده‌ڵێ:” له پاش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمان به‌رانی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه ،دانوستانه‌كان هه‌نگاوی باشیان بڕیوه لێكتێگێشتن بۆ ڕێكه‌وتن له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت هه‌یه.
فارس عیسا وتیشی:” دانوستانه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر هه‌نگاوی زۆر باشی نابوو ئه‌رێنی بوون به‌ڵام حكوومه‌تی عادلعهبدلمههدی كۆتایی هات و حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی هاته‌سه‌ر حكووم له پاش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بڕیاردراوه دانوستانه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه له‌و خاڵهوهی كه وه‌ستێندراوه به‌هۆی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له عێراق.
عیسا زیاتر زانیاری‌دا و گوتی:” مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ عێراق له‌هه‌مبه‌ر ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ،قسه‌ی باشی كردووه ڕوانگه‌ی بۆ ڕێكه‌وتن باشه ودووای جه‌ژن دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێ ده‌ست پێده‌كات.