فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ته‌واوی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان به‌داعشه‌وه‌ له‌ گروپی تیرۆرستی سۆفیانێ كۆده‌كرێنه‌وه‌

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ته‌واوی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان به‌داعشه‌وه‌ له‌ گروپی تیرۆرستی سۆفیانێ كۆده‌كرێنه‌وه‌

 
ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامیی:

 

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی به‌ڕۆشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ئه‌وه‌ سوپاس و حه‌شدی شه‌عبی توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كانیان نییه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ هێزێكی نوێ تیرۆرستی پڕچه‌ك دروستده‌كرێت.

لیوا ڕوكن ڕه‌شید عه‌بدولكه‌ریم،فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ كوردستان،به‌ ئه‌ڤرۆنیۆزی ڕاگه‌یاند:” ئه‌گه‌ربێت و هێزی هاوپه‌یمانان عێراق به‌جێ بهێڵن و ئه‌وكات هیچ ئاماده‌گییه‌كیان نابێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان، شه‌ش مانگ ناخایه‌نێت دۆخێكی ئاڵۆز له‌ عێراق دروست ده‌بێت”.

 

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” داعش پاشماوه‌كانی ماوه‌ جوڵه‌ی دروستبوونی گروپێكی ترهه‌یه‌ و زانیارییمان لایه‌ هێزێكی سه‌ربازیان ده‌بێت به‌ناوی سوفیانێ ته‌واوی گروپ و ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كانی تر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌ نوێییه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌، ته‌واوی به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كانی تر له‌ناو ده‌برێن”.

 

زیاتر وتی:” هێزه‌ عێراقییه‌كان توانای كۆنتڕۆڵكردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان نییه‌، ناچارده‌بن به‌رده‌وام داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ڕوسیا و ئه‌مریكا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕوبه‌ڕوی بونه‌وه‌ی تیرۆرستان هاوكاری بكرێن.

فه‌رمانده‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گروپی سه‌ربه‌حزبه‌كانن له‌ نه‌بوونی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌كه‌ شه‌ڕی ناوخۆی خۆیان هه‌ڵده‌گیرسێنن و هیچ كات ئاماده‌نین فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه‌ ڕۆشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق گرفتێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی ڕو له‌ عێراق ده‌كات”.

کۆمێنتا تە