كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتی له‌ به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنانی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن

كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتی له‌ به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنانی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:

شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ و كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئێن ئاڕتی، پێ ڕاگه‌یاندوون %25 موچه‌ی مانگانه‌یان ده‌بڕێت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی توشی قه‌یرانی دارایی بوون كارمه‌نده‌كانیش ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندنی په‌خشتی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌ ڕێگه‌ی وه‌زهێنانی به‌كۆمه‌ڵ.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ئێن ئاڕتییه‌وه‌ بۆ ئه‌ڤرۆ نیۆز، ڕاگه‌یاند:” شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ست بۆ بڕینی قوتی كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌ بردووه‌ به‌رده‌وام به‌بیانوی جۆراوجۆر موچه‌ی مانگانه‌ی كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئاڕتی كه‌م ده‌كاته‌وه‌، له‌م مانگه‌وه‌ موچه‌ی كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتی به‌بڕیاری شاسوار عه‌بدولواحید بڕدراوه‌ بڕینه‌كه‌ جیاوازه‌ به‌شێكی كارمه‌نده‌كان %25 به‌شێكی تریشیان %50 موچه‌كانیان بڕدراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌ڤرۆ نیۆز وتیشی:” له‌ كۆبوونه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید و كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌، گرژی زۆری لێ كه‌وتووه‌، زۆرینه‌یان وتویانه‌ په‌خشی كه‌ناڵه‌ ڕاده‌گرن كارناكه‌ن بێت و موچه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه‌، شاسوار عه‌بدولواحید له‌ وه‌ڵامدا وتویه‌تی كێ پێ ناكرێت ئه‌توانێت ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ بنوسێت.

هه‌ر به‌پێ سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌ڤرۆ نیۆز، ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر له‌ گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید توند بون، پاش ڕۆشتنه‌ وه‌ی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیاری ده‌ركردنیانی داوه‌.

له‌ ئێستادا وه‌ك گوشارێك بۆ سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید زۆرینه‌ی په‌یام نێر و كامیره‌ مانه‌كانی ئێن ئاڕتی ئاماده‌نین ڕاپۆرت و هه‌واڵ، ئاماده‌بكه‌ن ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ زیاتر هه‌واڵی جیهانی په‌خش بكات، باس له‌وه‌ده‌كرێت جگه‌ له‌وانه‌ی ده‌ركراون 45 كارمه‌ندی تری كه‌ناڵه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌زا هێنانی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن.

شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی یه‌ك هه‌واڵ و دوو هونه‌ری سێ منداڵان چوار ئاینی پێنچ په‌روه‌رده‌ی، وه‌ خاوه‌نی دوو ڕادۆیه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سایت و په‌یجی جۆراوجۆر،به‌رپرسان و كارمه‌ندانی نالیا ده‌ڵێن، شاسوار عه‌بدولواحید له‌ كاتێكدا بۆ موزایده‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵ، به‌ڵام ناتوانێت موچه‌ی و شایسته‌ی دارایی مانگانه‌ی كارمه‌نده‌كان دابین بكات، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌ناڵێك ده‌ست بۆ بڕینی قوتی كارمه‌نده‌كانی ئێن ئاڕتی ده‌بات.

کۆمێنتا تە