كه‌ركوك خۆپێشاندانه‌ 13 هه‌زار كرێ كاره‌بای مۆلیده‌ هاتووه‌ته‌وه‌

كه‌ركوك خۆپێشاندانه‌ 13 هه‌زار كرێ كاره‌بای مۆلیده‌ هاتووه‌ته‌وه‌

ئه‌ڤرۆ نیۆز، عه‌زیز هه‌ورامی:
له‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن گروپی شه‌قام له‌ نه‌ته‌وه‌كان پێكهاتووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م قایمقامییه‌تی شاره‌كه‌ گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا دژ به‌ گرانی نرخی ئه‌مپێری كاره‌با.
محه‌ممه‌د كه‌ركوكی له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌شداری گردبوونه‌وه‌كه‌، به‌ ئه‌ڤرۆ نیۆزی ڕاگه‌یاند، له‌ كه‌ركوك نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ زۆره‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ ئه‌مپێری كاره‌با 13 هه‌زار دینار هاتووه‌ته‌وه‌،ئه‌وه‌ش نرخێكی زۆره‌ و بارگرانی بۆ سه‌ر شانی هاوڵاتییان دروست كردووه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ بۆ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ و دابه‌زاندنی ئه‌و نرخه‌ گردبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام داوه‌ بۆ به‌رده‌م قایمقامییه‌تی مه‌ركه‌زی كه‌ركوك داوا ده‌كه‌ین به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجه‌ی شاره‌كه‌ به‌ ئاگابێنه‌وه‌، ئه‌و نرخه‌ زۆره‌ و پاره‌كه‌ی دابه‌زێنن.
له‌ دووای 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 سه‌پاندنی ئیداره‌یه‌كی ناشه‌رعی به‌سه‌ر خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوكدا،ته‌واوی خزمه‌ت گوزارییه‌كان په‌كیان كه‌وتووه‌ بۆ خوار سفر دابه‌زیوه‌، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتییانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

کۆمێنتا تە